“پێویسته هاووڵاتیان ئاگاداربن و هه‌موو ده‌رمانێك بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و په‌تایه به‌كارنه‌هێنن كه ئێستا بڵاوه”

نۆرینگه‌یه‌كى پزیشكى | فۆتۆ: AHL
SNN
پزیشكێكى پسپۆڕى نه‌خۆشییه‌كانى منداڵان هۆشدارى ده‌داته دایك و باوكان كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و په‌تا وه‌رزییه‌ى كه بڵاوبووه‌ته‌وه په‌نا نه‌به‌نه به‌ر هه‌موو ده‌رمانێك و ده‌ڵێت: “هاووڵاتییان بۆ چارەسەری ئەم جۆرە ڤایرۆسانە دەرمان بەکاردەهێنن کە هەندێکجار دەرمانەکە لە ڤایرۆسەکە مەترسیدارترە”.
له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنى وه‌رزى زستان و ده‌ستپێكردنى وه‌رزى به‌هار په‌تایه‌كى وه‌رزى له هه‌رێمى كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه كه كاریگه‌رییه‌كه‌ى له‌سه‌ر مندڵان زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت. په‌تاكه هۆكاره‌كه‌ى ڤایرۆسێكه به‌ناوى (ئەدینۆ ڤایرۆس – Adeno virus) و نیشانە باوەکانی بریتین، لە قوڕگ ئێشە، ئاوى لوت، کۆکە، ئازاری چاو، سوربوبەوەی چاو، سکچون، رشانەوە، ئازاری سک، زو زو میز کردن، ئازار لەکاتی میزدا، خوێن لەگەڵ میزدا، سەر ئێشە.
له‌باره‌ى په‌تاكه‌وه د. پشده‌ر عه‌بدوڵا پزیشكى پسپۆڕى نه‌خۆشییه‌كانى منداڵان كه هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى د. جه‌مال ڕه‌شیدى منداڵانه له نوێترین لێدوانى میدیایدا رایگه‌یاند، “ئەو ڤایرۆسەی لە ئێستادا لەناو منداڵاندا بڵاوە زۆر ئاساییە و هیچ مەترسییەکی نییە جگە بۆ ئەو منداڵانەی تەمەنییان لە سێ ساڵ کەمترە یان نەخۆشی سنگ و دڵیان هەیە”.
وتیشى: “به‌شێك له هاووڵاتییان بۆ چارەسەری ئەم جۆرە ڤایرۆسانە دەرمان بەکاردەهێنن کە هەندێکجار دەرمانەکە لە ڤایرۆسەکە مەترسیدارترە، بۆیه پێویسته به وریاییه‌وه و له‌ژێر چاودێرى پزیشكدا ده‌رمان به‌كاربهێنن ئه‌گه‌ر به‌كاریان هێنا”.
به وته‌ى ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه، “ئەو ڤایرۆسە هەر هەبووە و لەهەموو وەرزەکانی ساڵدا دەبێت و لە ئێستادا زۆربەی کەیسەکان ئەو ڤایرۆسەن و هەموو تەمەنێکیش دەیگرێت، بەڵام لە منداڵاندا زیاترە”.
له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ڤایرۆسه‌كه مه‌ترسى بۆ سه‌ر ژیانیان دروستده‌كات د. پشده‌ر عه‌بدوڵا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “ئەو منداڵانەی لە خوار تەمەنی سێ ساڵەوەن یان کێشەی سنگ و دڵیان هەبێت ڤایرۆسەکە بۆیان مەترسییە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ڤایرۆسەکە ئاساییە و هیچ جیگەی نیگەرانی نییە و چارەسەریشی هەیە. ڤایرۆسی دیکەش هەیە کە بڵاوە لە ئێستادا کە منداڵان دەست و دەمیان سوردەبێتەوە و هەندێجار خوێنی لەدەمیان دێت و ئەمانەش وەرزی و ئاسایین”.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه باس له‌وه‌شده‌كات، “ئەو ڤایرۆسەی ئێستا باوە زۆر ئاساییە، بەڵام پێویستە هاووڵاتی هۆشیاربێت لە خۆیانەوە دەرمانی دژە هەوکردن و بەکتریا بەکارنەهێنن، چونکە هەندێجار دەرمانەکە لە ڤایرۆسەکە مەترسی زیاترە. هاووڵاتی بۆ چارەسەرکردنی درمێک دەرمان بە بێ رەچەتە و رێنمایی پزیشک بەکاردەهێنێت کە مەترسی لەسەر تەندروستییان زیاترە وەک لە درمەکە”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
20كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









