نوێترین زانیاری لەبارەی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن لە پەرلەمانی عێراق

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات زۆرینەی ئەندامانی لیژنەی یاسایی و ئەندامانی لیژنەی هەرێم و پارێزگاكان هاوڕان لەسەر ئەوەی كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەدەرەوەی وڵات ئەنجام نەدرێت، ئەوەش بەهۆی ئەو تێچوونە زۆرەی بۆ دەنگدانی دەرەوە هەیە، هاوكات زۆرینەی لایەنەسیاسیەكان لەگەڵ ئەوەدان سیستەمی فرە بازینەیی پەیڕەو بكرێت و نەگەڕێینەوە بۆ سیستەمی یەك بازنەیی.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند هەفتەیەكە لە پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە و گفتوگۆی چڕ لەسەر هەمواكردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت، تا ئێستا بابەتی یەك بازنەیی و فرە بازنەیی لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوو یەكلایی نەبووەتەوە، بەڵام بەشێكی زۆری لایەنەكان پێیان وایە كە نابێت عێراق هەناگاو بەرەو دواوە بنێت و سیستەمێك پەیڕەوبكات كە لەگەڵ خواستی هاووڵاتیاندا نەبێت و لەبەرژەوەندی چەند لایەنێكی سیاسیدا بێت، بۆیە ئەوەی پەیوەستە بە هەڵوێستی لایەنەكوردییەكانەوە پێمان وایە كە دەبیت هەڵبژاردنەكان بە فرە بازنەیی بێت و نابێت بەگەڕێنیەوە بۆ یەك بازنەیی.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەمواری یاسای هەڵبژاردن چەند خاڵێك لەخۆدەگرێت وەك گەڕانەوە بۆ سیستمی یەكبازنەیی لەبری فرەبازنەیی، هەروەها هەوڵی ئەوە دەدرێت هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان پێكەوە بكرێن، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووینەتە بڕیاری كۆتایی دواجاریش دەبێت ئەم بابەتانە لەپەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت و یەكیلای بكرێتەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی تا ئێستا تاڕادەیەك هەمووان لەسەری كۆكۆن ئەوەیە كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدەرانی دەرەوەی عێراق بەڕێوەنەچێت، ئەوەش بەهۆی ئەو تێچوونە زۆرەی كە لەدەنگدانی دەرەوە لەڕووی داراییەوە لەسەر عێراق دەكەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەی دەنگدەران لەدەروە هێندە زۆر نییە كە كاریگەری لەسەر كۆی پرۆسەی هەڵبژاردن دروست بكات بەتایبەت لە چەند وڵاتێك كە ژمارەیەكی كەم كۆچبەری عێراقیان تیادا دەژی.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









