گۆڕانكاری لە بڕینی بەشەخۆراكی ئەو فەرمانبەرانە دەكرێت كە خاوەن مووچەیەكی بەرزن

SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە وابڕیاربوو كە بە بڕیارێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەستبكرێت بە بڕینی بەشەخۆراكی ئەو فەرمانبەرانەی كە مووچەی مانگانەیان لە سەروو ملیۆنێك و 500 هەزار دینارە، بەڵام حكومەتی عێراق گۆڕانكاری لەو بریارەی كردووە بەجۆرێك بەشەخۆراكی ئەو فەرمانبەرانە دەبڕێت كە مووچەی مانگانەیان لە سەروو دوو ملیۆن دینارەوەیە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەلایەن حكومەتی عێراقی و وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عیراقییەوە گۆڕانكاری لەو بڕیارەدا كراوە كە تایبەت بوو بە بڕینی بەشەخۆراكی ئەو هاووڵاتیانەی مووچەی مانگانەیان لە ئاستێكی بەرزدایە و لە سەروو ملیۆنێك و 500 هەزار دینار بوو، بەڵام لە ئێستادا بڕیارەكە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی بڕیارە نوێیەكە ئەو فەرمانبەرانەی كە مووچەی مانگانەیان لە سەروو دوو ملیۆن دینارەوەیە بەشەخۆراكی مانگانەیان دەبڕدرێت، بەڵام هێشتا نووسراوەكەی وەزارەتی بازرگانی نەگەیشتووە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی لێرەش بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و كاری لەسەر بكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، هەر بڕیارێك لە وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی هەرێم بكرێت لەهەرێمی كوردستانیش جێبەجێدەكرێت، هاوكات بەگوێرەی بڕیارەكە ئەوفەرمانبەرانەی بەشەخۆراكی مانگانەیان دەبڕدرێت، پسوولەی خۆراكیان هەر دەمێنێتەوە، بەڵام بەشەخۆراكیان رادەگیرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









