
SNN
سەرۆککۆماری عێراق و سکرتێری گشتی نەتەوەيەکگرتووەکان کۆبوونەوە و قەيرانی ئاويان لە عێراق تاوتوێکرد.
د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق، لە پەراوێزی کۆنگرەی نیویۆرک بۆ ئاو لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووەوە و باسی لەو ئاستەنگانە کرد کە عێراق لە ئەنجامی قەیرانی ئاودا رووبەرووی بووەتەوە، جگە لە دیاردەی بەبیابانبوون و وشکەساڵی و خۆڵبارین کە کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆی لایەنە جیاوازەکانی ژیان دروستکردووە، سەرۆککۆمار ئەو پێشنیازانەشی بە گرنگ لەقەڵەمدا کە دەبنە ھۆی کەمکردنەوەی قەیرانی ئاو لە جیھاندا.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: لە نزیکەوە ئاگادارە کە عێراق بەدەست کەمیی ئاو و نزمیی ئاستی ئاوی روبارەکانی دیجلە و فوراتەوە دەناڵێنێت کە کاریگەرییان لەسەر ژیان و رەوشی ژینگەیی دروستکردووە، پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی بۆ عێراق و ھەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی قەیرانی ئاو و گۆڕانی کەشوھەوا و کاردانەوەکانیان لەسەر ژیانی گشتی دووپاتکردەوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









