کچە خوێندکارێک هێرش دەکاتە سەر خوێندنگەکەیان و شەش کەس دەکوژێت

0
442

SNN

پۆلیسی شاری ناشڤیڵ-ی ئەمریکا رایگەیاند، کەسێکی چەکدار تەقەی لە خوێندنگەی کۆڤێنانت، کە خوێندنگەیەکی تایبەتی کریستیانەکانە لە ویلایەتی تێنسی کرد و بەهۆیەوە سێ منداڵی تەمەن نۆ ساڵ و بەڕێوەبەر و مامۆستا و کارمەندێکی خوێندنگەکە کوژراون.

پۆلیس ئاشکراشیکردووە، دوای رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس، تەقەکەرەکە، کە کچێکی گەنج بووە لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە، و تەقەکەرەکە ناوی (ئۆدری ئیلیزابێس هەیڵ)ـە و پێشتر خوێندکاری ئەو قوتابخانەیە بووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this