هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌زگاى هه‌ڵبژردنى یه‌كێتى و پارتى كۆده‌بنه‌وه

لۆگۆى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆده‌بنه‌وه و سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتیش له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت: “ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كان بریتی ده‌بێت له پرسى كورسى پێكهاته‌كان”.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینى 31ى ئازار، بە SNNی راگەیاند، “هەروەك لە كۆبوونەوەكانی رابردوودا لەگەڵ لایەنی پارتی لەسەری رێككەوتوین كۆبوونەوەكانی هەردوولامان بەردەوامیان دەبێت تا ئەوكاتەی لەسەر خاڵە ناكۆكەكان دەگەینە رێككەوتن، بۆ ئەو مەبەستەش وابڕیارە ئه‌م فته‌یه‌ى كه سبه‌ى ده‌ستپێده‌كات جارێكی دیكە لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی كۆببینەوە و گفتوگۆ لەبارەی خاڵە ناكۆكەكان بكەین”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا تاوه‌كو ئێستا هه‌ردوو حزب له‌سه‌ر چى گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن؟ زیاد جه‌بار ده‌ڵێت: “ئەوەی تا ئێستا لەسەری گەیشتووینەتە لێكتێگەیشتنی هاوبەش بابەتی بازنەی هەڵبژاردنەكانە كە دەكرێت بە چوار بازنەی هەڵبژاردنەوە. هەروەها، بابەتی كاركردنەوەی كۆمیسیۆنیش بەم پێكهاتەيە ی ئێستا لەسەری گەیشتووینەتە لێكتێگەیشتنی هاوبەش، ئەوەی تا ئێستا خاڵی ناكۆكییە بابەتی كورسی پێكهاتەكانە كە لە كۆبوونەوەكانی داهاتوودا گفتوگۆی لەبارەوە دەكەین”.
له‌باره‌ى خواستى حزبه‌كه‌ى سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “ئێمە پێشنیارمان كردووە كە كورسی كۆتای پێكهاتەكان دابەشبكرێن بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا، لە كۆی 11 كورسی چوار كورسیان بكەوێتە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەڵام لایەنی پارتی دەیانەوێت هەر 11 كورسییەكە لە سنووری پارێزگای هەولێربن، بۆیە ئەمە خاڵی ناكۆكییە لە نێوانماندا و لەهەوڵی چارەسەركردنیداین”.
له ماوه‌ى رابردوودا هه‌ردوو ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سێ جار كۆبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كانیان له‌باره‌ى پرسه په‌یوه‌ندى داره‌كانى تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن. ئه‌مه به‌زانینى ئه‌و راستیه‌ى، بڕیاره رۆژى 18ى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









