“با سەرۆكی حكومەت دڵی بەوەخۆش نەبێت ڕێككەوتنی كردووە، بەڵكووبڕیاری دادگای پێجێبەجێكراوە”

لوقمان وەردی فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژەبەوەدەكات ئەوەی سەرۆكی حكومەت و بەرپرسانی پارتی بانگەشەی بۆ دەكەن گوایە لەگەڵ حكومەتی عێراق گەیشتوونە ڕێككەوتن بۆ دۆسیەی نەوت، لەڕاستیدا ئەوە جێبەجێكردنی ناچاری دادگای پاریس بوو بۆیە پێویست ناكات هیچ كەس و لایەنێك خۆی وەك پاڵەوان نیشان بدات بە ڕادەستكردنی نەوت بە بەغدا.
لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بەSNNی رایگەیاند: ئەوەی لەنێوان سەرۆكی حكومەت و سەرۆك وەزیرانی عێراق واژۆی لەسەركراوە ناونانرێت ڕێككەوتن، بەڵكو جێبەجێكردنی بڕیاری یەكلاكەرەوەی دادگای ناوبژیوانی پاریس بوو، لەكاتێكدا ماوەیەكی زۆربوو یەكێتی نشتیمانی كوردستان جەختی لەوەدەكردەوە كە رێگای دروست ئەوەیە لەگەڵ بەغداد رێكەوتن بكرێت، بۆ ئەومەبەستەش فشار و پێداگری دەكرد لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی كوردستان و كۆتایی هێنان بەناشەفافیەتی دۆسیەی نەوتی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەبری ئەوەی سەرۆكی حكومەت سوپاسی سەرۆكی پارتی بكات و خۆی بە پاڵەوان و فریادڕەسی هاووڵاتیانی هەرێم بزانێت واباشتربوو كە سوپاسی هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بكردایە لەپای ئەوەی ماوەی زیاد لە 10 ساڵە بەناوی ئابووری سەربەخۆوە نەوتی كوردستان هەراج دەكات و دەسكەوتەكەی بریتی بوو لە بڕینی مووچە و دروستكردنی قەیرانی جۆراوجۆر و برسی كردنی خەڵكی كوردستان .
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، هیوادارین بڕیاری رادەستكردنی دۆسیەی نەوتی هەرێم بە كۆمپانیای سۆمۆ، هەنگاوێك بێت بەقازانجی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بشكێتەوە ببێتە مایەی سەقامگیری سیاسی و بوژانەوەی ئابوری كوردستان و كۆتایی هێنان بەو نادادپەروەرییەی كەلەم كابینەی حكومەتی هەرێم بەتەواوی ڕەنگیداوەتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









