په‌یامێكى تووند له‌ مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌

0
332

SNN
مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كى له‌باره‌ى هێرشكردنه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، هێرش کردنە سەر فرۆکەخانەی نێو دەوڵەتی سلێمانی ، پیلانێکی پێشوەختە بۆ دارێژراوی مخابەراتی و جاسوسیانەی دەرەکی و ناوخۆییە کە هەروەک چاوساغی هێنانی لەشکری داگیرکەرە بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ 8ى نیسان، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌، “هێرش کردنە سەر فرۆکەخانەی نێو دەوڵەتی سلێمانی ، پیلانێکی پێشوەختە بۆ دارێژراوی مخابەراتی و جاسوسیانەی دەرەکی و ناوخۆییە کە هەروەک چاوساغی هێنانی لەشکری داگیرکەرە بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان، بۆیە ئەم پەلاماردانە بە توندی ئیدانە دەکەین، چاوەرێ‌ بووین لایەنی پەیوەندیدار لەبری پاساو هێنانەوەو ڕەویەتیدانی کوێرانە بەم تاوانە ، رێوشوێن و بەدواداچوون و سەرکۆنەی بکردایە، بەڵام وەک پیشەی رابردوییان کەمینیەکی خۆسەپێنی نێو پارتی، کە پەیوەندی ژێر بە ژێر و تایبەتیان هەیە، دەبنە چاوساغ و دام و دەزگاکانی حکومەت بۆ کاری هەواڵگری دەوڵەتان و تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی بەکاردێنن”.

ده‌قى به‌یاننامه‌كه‌

هێرش کردنە سەر فرۆکەخانەی نێو دەوڵەتی سلێمانی ، پیلانێکی پێشوەختە بۆ دارێژراوی مخابەراتی و جاسوسیانەی دەرەکی و ناوخۆییە کە هەروەک چاوساغی هێنانی لەشکری داگیرکەرە بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان، بۆیە ئەم پەلاماردانە بە توندی ئیدانە دەکەین، چاوەرێ‌ بووین لایەنی پەیوەندیدار لەبری پاساو هێنانەوەو ڕەویەتیدانی کوێرانە بەم تاوانە ، رێوشوێن و بەدواداچوون و سەرکۆنەی بکردایە، بەڵام وەک پیشەی رابردوییان کەمینیەکی خۆسەپێنی نێو پارتی، کە پەیوەندی ژێر بە ژێر و تایبەتیان هەیە، دەبنە چاوساغ و دام و دەزگاکانی حکومەت بۆ کاری هەواڵگری دەوڵەتان و تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی بەکاردێنن.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەمیشە بروای بە یەکێتیی و یەکڕیزی خەڵک و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بووە، هەروەک ئامانجی بووە لەسەر ئاستی بەشەکانی تری کوردستانیش هاوکاری و هەماهەنگی و پەیوەندی دۆستانە هەبێت لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان، هەروەک دەستدرێژی و هێرشکردنە سەر هەر ناوچە و پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان بە تاوان دەزانێت و سەرکۆنەی دەکات، چونکە لەچوارچێوەی دیدی نەتەوەییانەی خۆی هەموو هەرێمی کوردستان بە پیرۆز دەبینێت و لەم پێناوەدا خەباتی نەپساوەی کردووە و خوێنی رشتووە.
روورەشی بۆ دوژمنانی کورد و دەستوپێوەند و چاوساغەکانیان

بەشی بکە لە
تاگەکانكوردستان
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this