بەناوی چاكسازی، حكومەت بڕیاریدا بە ڕاگرتنی مووچەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەبڕیارێكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان كە ئاراستەی بانكەكانی كردووە داوایكردووە بە ڕاگرتنی دابەشكردنی مووچەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجەش ئاماژە بەوەدەكات بڕیارەكە بەناوی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەرچووە، بەڵام ئەگەر حكومەت مەبەستی چاكسازیكردنە زۆر بواری دیكەهەن چاكسازییان تێدا بكات نەك مووچەی بریندارانی چەكی كیمیایی.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند: بە بڕیارێكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان كە ئاراستەی بانكەكانی هەڵەبجە و شارەزووركراوە، داواكراوە كە مووچەی مانگی سێی بریندارانی چەكی كیمیایی ڕابگرن و دابەشی نەكەن، لەكاتێكدا سەرجەم ئەو بریندارانەی مینحەی برینداری چەكی كیمیایی وەردەگرن لەهەموو هەرێمی كوردستان ژمارەیان 835 برینداری چەكی كیمیاییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕینی مووچەی بریندارانی چەكی كیمیایی بە پشت بەستن بووە بە جێبەجێكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازیی حكومەتی هەرێم بە جۆرێك ئەو كەسەی موچەی دیكەی هەبێت ئەو مینحەیەیی بریندارییەكەی دەبڕێت، بەڵام ئەگەر حكومەت بەراستی دەیەوێت چاكسازی بكات، زۆر بواری دیكە هەیە چاكسازی تێدا بكرێت نەك بە بڕینی مینحەی بریندارانی چەكی كیمیایی چاكسازی بكرێت.
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، هەر بریندارێكی چەكی كیمیایی بڕی 400 هەزار دیناری مانگانە وەردەگرن، ئەو بڕە پارەیەش كە وەریدەگرن بەشی بڕێكی كەمی ئەو دەرمان و پێداویستیانە ناكات كە مانگانە ئەو بریندارانە لە دابینكردنی دەرمان خەرجی دەكەن، بۆیە ئێمە هەوڵەكانمان بەردەوام دەكەین بۆ ڕاگرتنی بڕیارەكە، چونكە بڕینی ئەو مینحەیە كێشەیی زۆر بۆ خێزانەكان دروستدەكات بریندارانیش بەردەوام چارەسەر وەردەگرن بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم نادادپەروەری زۆر تێدایە و پێویستە پێداچوونەوەی پێدا بكرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









