دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی گەڕانەوەی پارەی 18 ساڵی بەشەخۆراكی هاووڵاتیانی هەرێم كۆدەبێتەوە

دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەنجامدانی شەش دانیشتنی تایبەت بە كەیسی گەڕانەوەی پارەی 18 ساڵی ڕابردووی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیانی هەرێم بۆ حكومەتی عێراقی، وابڕیارە رۆژی یەك شەممە حەوتەم دانیشتنی تایبەت بەو كەیسە لە دادگای فیدراڵی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزراەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمیش جەخت دەكاتەوە كە لەلایەن وەزارەتی بارزگانی عێراقەوە بەڵینمان پێدراوە ئەو دۆسیەیە دوابخرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: وابڕیارە رۆژی یەك شەممە 16ی نیسان حەوتەم دانیشتنی تایبەت بە كەیسی گەڕاندنەوەی پارەی 18 ساڵی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە بەڕێوەبچێت، كە سكاڵاكە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بازرگانیی خۆراكی عێراقەوە لەسەرهەریەك لە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئەو وەزارەتەی حكومەتی هەرێم تۆماركراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەفتەی رابردوو شاندێكی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدایانكرد و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی عێراق كۆبوونەتەوە و یەكێك لەو پرسانەی تاوتوێكراوە بابەتی ئەو سكالایە بووە كە لەدادگای فیرداڵی تۆماركراوە لەسەرپارەیەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیانی هەرێم، هاوكات بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی عێراق بەڵێنیان داوە كە جارێكی دیكە دانیشتنەكەی دادگای فیدراڵی لە بارەی بڕیاردان لەسەر ئەو دۆسیەیە دوابخەن.
ئەو سكاڵایەی كە لەسەر وەزیر و بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم تۆماركراوە ناوەڕۆكەكەی بریتیە لە پابەندكردنی هەرێمی كوردستان بە پێدانی پارەی بەشەخۆراكی مانگانە كە لەنێوان ساڵانی 2004 بۆ 2021 لە هاووڵاتییان وەریگراوە بەڵام ئەو پارەیە نەگەڕێندراوەتەوە بۆ حكومەتی عێراقی كە بەگوێرەی یاسا دەبێت ئەو پارەیە بدرێتەوە بە وەزارەتی بازرگانی عێراق.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









