پاسپۆرتی سلێمانی “گرفتی نەبوونی دەفتەری پاسپۆرتمان نەماوە ودۆخەكە ئاساییی بووتەوە”

پاسپۆرت
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بەهۆی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگاكان گرفتی زۆر گەورە بۆ هاووڵاتیان دروست بووبوو لەوەی نەدەتواندرا ببنە خاوەن پاسپۆرت، بەڵام لە ئێستادا گرفتەكە چارەسەر كراوە و ڕۆژانە چەند هاووڵاتی سەردانمان بكات ئەوەندە پاسپۆرتیان پێدەدرێت.
عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: گرفتی نەبوونی دەفتەری پاسپۆرت لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا گرفتی زۆری بۆهاووڵاتیان دروستكردبوو، ئەو گرفتەش تەنها لە سلێمانی نەبوو بەڵكو و لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان سەریهەڵدابوو ئەوەش بەهۆی دروستبوونی گرفت لەكارگەی بەرهەمهێنانی دەفتەری تایبەت بەپاسپۆرت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهەوڵی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراقی تواندرا ئەو گرفتە چارەسەر بكرێت و بەگوێرەی پێویست دەفتەری پاسپۆرت ڕەوانەی بەڕیوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگاكان كراوە، بۆیە لەئێستادا هاووڵاتیان دەتوانن سەردانمان بكەن بۆ نوێكردنەوە و دەركردنی پاسپۆرت، ڕۆژانەش چەند هاووڵاتی سەردانمان بكەن لەدوای تەواوكردنی مامەڵەكانیان و وەرگرتنی ڕەزامەندی بەغدا ڕاستەوخۆ پاسپۆرتەكانیان ڕادەستدەكرێتەوە.
وتەكانی بەڕیوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی لە كاتێكدایە كە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بەهۆی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت لە بەڕیوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، هاووڵاتیان نەیاندەتوانی بە ئاسانی ببنە خاوەن پاسپۆرت ئەوانەشی پاسپۆرتەكانیان بەسەرچووبوو بۆیان نوێنەدەكرایەوە بەڵام لەئێستادا ئەو گرفتە چارەسەر بووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









