
فەرمانگەی تەندروستی : SNNهەڵەبجە فۆتۆ |
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند ڕۆژێكە نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك لە نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا 40 منداڵ توشی ئەو نەخۆشییە بوون، بۆ ڕێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەش سەردانیكردن بۆ نەخۆشخانەکە راگیراوە.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNN-ی ڕاگەیاند: ماوەی نزیكەی هەفتەیەك دەبێت نەخۆشییەكی گواستراوە كە بە نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك ناسراوە لە ناو منداڵانی هەڵەبجە بڵاوبووەتەوە و لەسەرەتادا 20 منداڵ توشی ئەو نەخۆشییە بووبوون، بەڵام لە ئێستادا ژمارەكە بۆ 40 منداڵ بەرزبووەتەوە و مەترسی زیاتر بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە نەخۆشییە هەیە، چونكە نەخۆشییەكە گواستراوەیە و لە منداڵێكەوە بۆ منداڵێكی دیكە دەگوازرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ڕێگیریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە نەخۆشییە بەهەموو جۆرێك سەردانیكردن بۆ نەخۆشخانەکە قەدەغەكراوە و، هاوكات نەخۆشییەكە دەگوازرێتەوە بۆ كەسانی گەورەو بەتەمەنیش، بەڵام تا ئێستا تەنها لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە، بەڵام دۆخەكە لە ژێر كۆنترۆڵدایە و تا ئێستاش دەرمانی پێویستمان لەبەردەستدایە بۆ چارەسەری توشبوونی ئەو نەخۆشییە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە سەبارەت بە هۆکارەکانی تووشبوونی ئەو نەخۆشییە دەشڵێت: هۆكاری توشبوون و بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە رەنگە بەهۆی بەكتریا، ڤایرۆس یاخود مشەخۆرێكەوە سەریهەڵدابێت و بڵاوبووبێتەوە.
دەشڵێت:” نیشانەكانیشی هەوکردنی پەردەی مێشک بریتین لە: تا، سەرئێشە، ڕشانەوە، لەش داهێزران، نەمانی هەستكردن بە خواردن و چەند نیشانەیەكی دیكە، بۆچارەسەری نەخۆشیەكەش بە گوێرەی نیشانەكان چارەسەری ئەنتی بایتۆتیك و دژە هەوكردن و چەند چارەسەرێكی دیكەیان بۆ بەكار دەهێنین”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









