دهستهى ناوچه كوردستانیهكانى دهرهوهى ههرێم راگهیهنراوێكى لهبارهى دۆخى پهڵكانه بڵاوكردهوه

جێگیربونی هێزێكی ئەمنی، لەناو گوندی شەناغە لە ناحیەی سەرگەڕان دوای دروستبونی كێشە لە نێوان جوتیارانی كورد و عەرەب | KirkukNow
SNN
ئهمڕۆ ههینى 22ى نیسان، دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم راگهیهنراوێكى لهبارهى دۆخى پهڵكانه بڵاوكردهوه و رایگهیاند، بەداخەوە پەلاماردان و داگیرکردنی گوندەکان و خاپورکردنیان لە سایەی حکومەتەکانی دوای ڕووخانی سەدامیش بەردەوامە و ڕووئەدات، ئەمەش دادگا و دادپەروەری عێراقی دەخاتە بەردەم بەرپرسیارییەتی گەورە.
ئێوارەی یەكەم رۆژی جەژن، لە گوندی پەڵكانە سەر بە ناحیەی سەرگەڕان شەڕ لە نێوان ژمارەیەك هاوڵاتی عەرەب و كورد روویدا و بەهۆیەوە سێ كەس بە بۆری و دار برینداربون. پۆلیس و سوپا دەستوەردانیان كرد و كۆتاییان بە شەڕەكە هێناو ئەو سێ بریندارەشیان دەستبەسەركرد.
لهو بارهیهوه دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم راگهیهنراوێكى بڵاوكردهوه كه له بهشێكیدا هاتووه، “بەداخەوە ئەم پەلاماردانەو داگیرکردنی گوندەکان و خاپورکردنیان لە سایەی حکومەتەکانی دوای رووخانی سەدامیش بەردەوامە و رووئەدات، ئەمەش دادگاو دادپەروەری عێراقی دەخاتە بەردەم بەرپرسیارییەتی گەورە، ئێمە لە کاتێکدا ئیدانەو نیگەرانی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین، چاوەڕێن لە کابینەکەی بەڕێز (محەممەد شیاع سودانی) سنورێک بۆ ئەم جۆرە دژایەتیانە دابنرێت و دووبارەو سەد بارە نەبنەوە وەک لەئێستادا بەدی دەکرێت”.
دهقى راگهیهنراوهكه
بەداخەوە ئەمە چەندین جارە لە ناوچەی سەرگەڕان و بەدیاری کراوی لە سنووری گوندی پەڵکانەی سەر بە پارێزگای کەرکوک، بەردەرگا لە دانیشتوانی کوردی ناوچەکە ئەگیرێت و لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە بری جەژنە پیرۆزەو گەردن ئازادی و دابەشکردنی شیرینی، عەرەبی هاوردە ئەکەونە وێزەی دانیشتوانی کوردی ناوچەکەو خۆشی جەژن ئەگۆڕن بۆ پشێوی و هەڕەشەو چاو سورکردنەوەو پەلاماردانی کوردی خاوەن زەوی و زارو کێڵگە و زەرعاتی ناوچەکە.
بەداخەوە ئەم پەلاماردانەو داگیرکردنی گوندەکان و خاپورکردنیان لە سایەی حکومەتەکانی دوای رووخانی سەدامیش بەردەوامە و رووئەدات، ئەمەش دادگاو دادپەروەری عێراقی دەخاتە بەردەم بەرپرسیارییەتی گەورە، ئێمە لە کاتێکدا ئیدانەو نیگەرانی قوڵی خۆمان ڕادەگەیەنین، چاوەڕێن لە کابینەکەی بەڕێز (محەممەد شیاع سودانی) سنوورێک بۆ ئەم جۆرە دژایەتیانە دابنرێت و دووبارەو سەد بارە نەبنەوە وەک لەئێستادا بەدی دەکرێت.
لەهەمان کاتدا، داوا دەکەین دەستورو یاسا بەرکارە نوێیەکان ببنە بنەما بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، چونکە پەلامار و هەڕەشەی چەکداری نەبرینەکان ساڕێژ دەکات و نەهاووڵاتیانی کوردی ئەو ناوچانەش بەم کردەوانە بێدەنگ دەبن.
لە کۆتایشدا هەموو لایەک دڵنیا ئەکەین بەهەوڵی دڵسۆزان ئێستا بارودخی ناوچەکە ئارامە،بەڵام پێمان وایە مادەی 140 بنەما گشتيەکەی چارەسەربوونی یەکجاری کێشەکانە لەم بارەیەوە روو دەکەینە بەڕێزان لە سەرۆکایەتی کۆمارو وەزیرو فراکسیۆنە کوردەکان لە بەغدا، توانا دەستووریەکانی خۆیان لە ئاست جێ بەجێ کردنی ئەم مادە دەستووریە بخەنەگەڕ ،لەلایەکی تریش هەوڵەکانیان زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی ئەم یاسا شکێنی و زیادە رەویانە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









