“ئەگەرحكومەتی هەرێم شەفاف بێت هاووڵاتیانی هەرێم دۆخی ژیانیان باش دەبێت”

0
365
جەمال کۆچەر

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەو بارودۆخەی كە ماوەی چەند ساڵێكە لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێت وای لە هاووڵاتیان كردووە كە متمانەیان بە هیچ ڕێككەوتن و بەڵێنێك نەمێنێت، بەڵام لە ڕاستیدا هاووڵاتیان دڵنیادەكەینەوە كە ئەگەر حكومەتی هەرێم شەفاف بێت لە خەرجی و داهاتەكانی و هەروەها پابەند بێت بە ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ بەغدا دۆخی گوزەرانی هاووڵاتیان باشتر دەبێت لەمساڵدا.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو مامەڵەیەی كە ماوەی چەند ساڵێكە حكومەتی هەرێم ئەنجامی دەدات لە ڕووی داهات و خەرجی و هەروەها دۆسیەی نەوت و پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا وایكردووە كە هاووڵاتیان متمانەیان نەبێت بەو ڕێككەوتن و بەڵێنانەی كە بە هاووڵاتیان دەدرێت، بەڵام ئەگەر حكومەتی هەرێم بەڕاستی ئامادەبێت پابەندی ڕێككەوتنەكەی بێت لەگەڵ بەغدا و شەفاف بێت لە خەرجی و داهات ئەوا حاڵ و گوزەرانی هاووڵاتیان باشتر دەبێت لەمساڵدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی ئێستای عێراق حكومەتێكی تێگەیشتووە لە دۆخ و گوزەرانی هاووڵاتیانی هەرێم تێگەیشتووە، هاوكات بەهۆی ئەوەی وابڕیارە هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت بۆیە لەو بڕوایەدام تا دوای هەڵبژاردن دۆخی هەرێم باش دەبێت، هاوكات ڕێككەوتنەكەی لە نێوان هەولێرو بەغدا كراوە بە ڕادەستكردنی نەوت بۆ هەردولا باش دەبێت بەتایبەت ئەگەر هەردوولا پابەندبن و دووەم حكومەتی هەرێمیش شەفاف بێت لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو پارەیەی لەگەڵ بەغدادەوە دێت.

وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەكاتێكدایە كە هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی بڕیاریدا بە ناردنی 400 ملیار بۆ هەرێمی كوردستان و بڕیاریشە لەدوای دەستپێكردنەوەی دەوام لەم هەفتەیەدا ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و لەدابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دابەشبكرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this