ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی شێروان شێروانی دەكرێن بیانوون بۆ ئەوەی ئازاد نەكرێن و لە زیندان بمێنێننەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئاماژە بەوەدەكات ئەو تۆمەتانەی دراونەپاڵ (شێروان شێروانی) یەكێك لە دەستگیركراوانی بادینان بیانوون بۆ ئەوەی ئازاد نەكرێن و ماوەی مانەوەی لە زیندان درێژبكرێتەوە، بۆیە ئەو تۆمەتانەی كە ئاراستەی ناوبراون كراون ڕەتدەكرێنەوە و ئەو مامەڵەیەشی لەگەڵیدا دەكرێت لە زیندان مامەڵەیەكی دوورە لە یاسای نێو زیندانەكان.
بەشدار حەسەن سەرۆكی تیمی دەستگیركراوانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو هەڵسوكەوتەی كە لەگەڵ دەستگیكراوانی بادینان دەكرێت پێچەوانەی بنەماكانی یاسای ناو زیندانەكانە، بە جۆرێك كە ڕۆژنامەنوس (شێروان شێروانی) بە دەست و پێ كە لەپچەكراوی هێنراوەتە بەردەم دادگای لێكۆڵینەوەی دەشتی هەولێر لە كەسنەزان لەكاتێكدا پێویستی نەدەكرد بەوجۆرە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت، هاوكات هەر خودی خۆی لەبەردەم دادوەر ئەو تۆمەتانەی ڕەتكردەوە كە ئاراستەی كراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی (شێروان شێروانی) كراون بریتین لە لەسەر دوو كەیس، یەكەمیان سكاڵای ئەفسەرێكی ناو چاكسازیە بەپێی ماددە 229 و دوەمیشیان تۆمەتێكی خراوەتەپاڵ بە ماددە 289-298 گوایە تەزویری كردوە لە پەنجەمۆرێك لە جیاتی (گوهدار زێباری) بەڵام ئەم تۆمەتانە بیانوون بۆ ئەوەی ناوبراو ئازاد نەكرێت و ماوەی مانەوەی لە زیندان درێژبكرێتەوە.
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان بە سیاسی كراوە و ئەوەندەی حزب دەستەڵاتی بڕیاردانی هەیە لە یەكلاكردنەوەی دۆسیەكان هێندە دەستەڵاتی دادوەری دەستەڵاتی نییە، بۆیە هەموو بڕیارێك لە دادگای هەولێر چاوەڕوانكراوە بدرێت لەبارەی درێژكردنەوەی ماوەی زیندانیكردنی دەستگیركراوانی بادینان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









