” ڕێگە نادەین نەوەی نوێ بمانكاتە بەشێك لە موزایەدە و سوودێكیش بە نەخۆشەكانمان نەگات”

د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات ئێمە یارمەتی و هاوكاری هیچ ڕێكخراو حزب و كەسێك ڕەتناكەینەوە كە بەڕاستی پێویستمان بێت، بەڵام ڕێگەش نادەین بكرێنە بەشێك لە موزایەدە لەڕێگەی پەرلەمانتار یان هەر بەرپرسێكی حزبی، بۆیە ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ كە بانگەشەی ئەوەی كردووە هاوكاریمان لێوەرنەگرتووە چەواشەكاری تێداكراوە.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی پەرلەمانتارێكی عێراق دوێنێ بەناوی نەوەی نوێوە و بە بێ ئاگاداركردنەمان پەیوەندیان پێوەكردین كە ڕایانگەیاند چەند بێدێكیان هێناوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە، پاشان لە ڕێگەی میدیای حیزبەكەیانەوە ئاماژەیان بەوە داوە كە ئێمە ڕێگریمان لە وەرگرتنی هاوكاریەكانیان كردووە و بابەتەكەشیان بەلارێدا بردووە، لەكاتێكدا ئێمە بەڕێوەبردنی نەخۆشخانە و مەڵبەندەكانمان لەسەر هاوكاریەكانی ئەو خێرخوازانەیە كە هەمیشە هاوكارمان بوون لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكانەوە تا دەگاتە حیزبە سیاسیەكان كە هاوكاریمان لێ وەرگرتوون.
باسی لەوەشکرد، ئەو ئەندام پەرلەمانەی نەوەی نوێ كە ئاماژەی بەوەكردووە بێدیان هێناوە ئێمە ئەوەمان پێوتووە كە لە نەخۆشخانەی بیارە كە 40 قەرەوێلەییە 150 بێدی لێیە داوامان كردووە ئەو بێدانەی هێناویانە بۆمان بكەن بە دەرمان یان دەرزی بۆ ئەم پەتایە سودی زۆری لێوەردەگرین و هیچ سودێك لەوەرگرتنی قەرەوێلە و بێد وەرناگرین وپێشنیارمان بۆ ئەو ئەندام پەرلەمانە كردووە كە پێداویستی زۆرمان هەیە دەتوانین بە لیستێك پێتان بدەین بۆمان بهێنن، بەڵام ئەو هەر سووربوو لەسەر ئەوەی دەبێت بێدەكان دابنێت.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ئەوەشی ڕوونكردەوە، “لەماوەی ڕابردوودا هەمان ئەو ئەندام پەرلەمانەی نەوەی نوێ داوای زانیاریان لەسەر بریندارانی چەكی كیمیایی كردبوو كە ئێمە بە نوسراوی ژمارە 3841 لە بەرواری 29-9-2022 بۆمان نارد لەگەڵ ئەو پێداویستی و دەرمان و كەرەستانەی كە پێویستن بۆ نەخۆشخانەی كیمیابارانی هەڵەبجە بەڵام وەڵامیان نەبوو، بۆیە نامانەوێت بابەتەكە چەواشە بكرێت، ئێمە ئێستاش ئامادەین لیستی دەرمانە پێویستەكانیان پێ بدەین و بۆمان بهێنن، بەڵام هەر شتێك كە پێویستمان نیە نامانەوێت بكرێینە بەشێك لە موزایەدە و سوودێكیش بە نەخۆشەكانمان نەگەیەنێت”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









