هیچ پارەیەکمان لە بەردەست نییە بۆ مووچە، ئەو هەواڵانەی بڵاودەکرێنەوە تەنیا بۆ لایک و کۆمێنتە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێكە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی ڕابردووی فەرمانبەران هاتووە هاوكات بڕیاریش بوو بڕی 400 ملیار دینار لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە بەشێوەی قەرز بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم، بەڵام تا ئێستا نەوادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دیاریكراوە و نە 400 ملیارەكەی بەغدا ڕەوانەكراوە، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایش ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا لەهەموو كات وەزارەتی دارایی بەخراپترین دۆخی دارایی تێپەڕدەبێت
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەو هەواڵانەی كە لەهەندێك دەزگای ڕاگەیاندنەوە بڵاودەكرێنەوە گوایە لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی نیسان ڕادەگەیەندرێت دوورە لە ڕاستیەوە و تەنها بۆ لایك و كۆمێنت ئەو جۆرە هەواڵانە بڵاو دەكرێنەوە، چونكە لەئێستادا لەهەموو كات وەزارەتی دارایی بەخراپترین دۆخی دارایی تێپەڕدەبێت و هیچ داهاتێكی ئەوتۆمان لەبەردەست نییە بۆ دابەشكردنی مووچە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا دڵنیانەبینەوە لەوەی پارەی پێویست لەبەردەستە و هەروەها ئەو 400 ملیارەی بەغدا نەخرێتە سەرژمارە حسابی بانكی هەرێم ناتوانین لیستی مووچە بڵاو بكەینەوە، بۆیە لە ئێستادا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ دابەشكردنی مووچە و داهاتی ناوخۆش هێندە نیە بەشی مووچە بكات و داهاتی نەوتیش نەماوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، پرسی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە تا ئیستا هەر قسەیەو هیچ هەنگاوێكی كردەیی نەنراوە بۆ ئەو بابەتە، چونكە دیارنیە حكومەتی عیراق بڕی چەند پارە دابیندەكات بۆیە هەموو ئەمانە پیویستیان بەوردەكاری زیاتر هەیە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









