توركیا به 2 مه‌رج رازیه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێبكاته‌وه

كرێكارێك له‌نێو كێڵگهیهكى نه‌وتیدا | فۆتۆ: Essam Al-Sudani / Reuters
SNN
شاره‌زایه‌كى بوارى نه‌وت و غاز ئاشكرایده‌كات، حكومه‌تى توركیا دوو مه‌رجى سه‌ره‌كى داناوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم كه یه‌كێكیان بریتیه له فرۆشتنى نه‌وت به نرخى رێككه‌وتنى 50 ساڵه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ى ئایار، نه‌بیل مه‌رسومى شاره‌زاى بوارى نه‌وت و غاز له نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “حكومه‌تى توركیا له گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم دوو مه‌رجى داناوه كه یه‌كه‌میان بریتیه له، لێخۆشبوو‌ن له‌و قه‌ره‌بووه‌ى كه له‌سه‌رى سه‌پێنراوه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى دادوه‌رانى دادگاى باڵاى پاریس و بڕه‌كه‌ى ملیارێك و 471 ملیۆن دۆلاره”.
له‌باره‌ى مه‌رجى دووه‌مه‌وه ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى نه‌وت و غاز ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “توركیا داواى كردووه نه‌وت به نرخى رێككه‌وتنى 50 ساڵه كه نرخێكى كهمكراوهیه بفرۆشرێته توركیا”.
قسه‌كانى ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى نه‌وت و غاز له كاتێكدایه كه ماوه مانگێك و 7 رۆژه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بۆ بازاڕه‌كانى جیهان له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه راگیراوه. له ئه‌نجامى ده‌سته‌ى بڕیارى هستهى دادوه‌رانى دادگاى باڵاى پاریس كه ههرنادهى نه‌وتى هه‌رێمى له‌لایه‌ن توركیاوه به نایاسایی له قهڵامدا.
هه‌ر له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئاوات جه‌ناب نورى، سه‌رۆكى شاندى هه‌رێم له به‌غدا وتى: “هیوایه‌ك هه‌یه كه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێبكاته‌وه به‌مزووانه”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









