مووچەی مانگی چوار کەی دابەشدەکرێت؟

0
1681

SNN-عەلی حەمە سەعید

تا ئێستا نە حکومەتی هەرێمی کوردستان و نە وەزارەتی دارایی هیچ زانیارییەکییان لە بارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار بڵاونەکردووەتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی SNNیش ئێستا بڕی 520 ملیار دینار لە داهاتی فرۆشتنی نەوت بە پاڵاوگەكان و داهاتی ناوخۆ لەبەردەستی وەزارەتی دارایدایە و ئەم هەفتەیەش 400 ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان و دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.

ئەمڕۆ یەك مانگی تەواو بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار تێدەپەڕێت و تا ئێستا لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران بڵاونەكراوەتەوە، هاوكات تا ئێستاش 400 ملیار دینارەكە نەگەیشتووەتە هەرێمی كوردستان، بەڵام لە ئێستادا بڕی 520 ملیار دینار لە داهاتی فرۆشتنی نەوت بە پاڵاوگەكان و داهاتی ناوخۆ لەبەردەستی وەزارەتی دارایدایە و بۆ دابەشكردنی مووچەش 940 ملیار دینار پێویستە بۆیە بەگەیشتنی پارەكەی بەغدا دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار لە 6/4/2023 دەستپێكرد و ئەمڕۆ یەك مانگی تەواو تێدەپەڕێت بەسەر دابەشكردنی مووچە، هەرچەندە دەبوو ئێستا دەستبكرایە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان، بەڵام بەهۆی ئەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ سفر دابەزیوە، نەتواندرا لیستی مووچە بلاو بكرێتەوە و ئەو 400 ملیار دینارەش كە بڕیارە ڕەوانەی هەرێم بكرێت بەتەنها بەشی مووچە ناكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، كە بڕی پارەی پێویست بۆ مووچەی ئەو فەرمانبەرانە پێویستی بە 940 ملیار دیناری مانگانەیە، بەڵام تا ئێستا 520 ملیار دینار لە بەردەستی وەزارەتی دارایدا هەیە بەجۆرێك بڕی داهاتی فرۆشتن و پاڵاوتنی نەوت بەپاڵاوگەكانی ناوخۆ 250 ملیار دینارە هەروەها داهاتە نانەوتییەكانیش نزیكەی 240 ملیار دینار و هاوكاری مانگانەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە نزیكەی 30 ملیار دینارە و لەم مانگەشدا داهاتی فرۆشتنی نەوت سفرە.

SNNئەوەشی زانیوە بەو 520 ملیار دینارەی كە لەبەردەستی وەزارەتی دارایدایە لەگەڵ 400 ملیار دینارەکەی بەغدا کە بڕیارە لەم هەفتەیەدا بگاتە هەرێمی کوردستان دەتوانرێت مووچە دابەشبکرێت و ئەم هەفتەیەش دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this