“لە پرۆژەیاسای بودجەدا پارێزگاكانی هەرێم بە یەك پاكێج مامەڵەیان لەگەڵ كراوە”

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی هەرێم و پارێزگاكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات پشكی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەدا جیانەكراوەتەوە و بە گوێرەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق پشكی بۆ دیاری نەكراوە بەڵكوو هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم بەیەك پاكێج مامەڵەیان لەگەڵ كراوە و ئەگەر هەر گۆڕانكارییەك لە پشكی پارێزگاكانی عێراق ڕووبدات پشكی هەرێمیش دەگرێتەوە.
كوردۆ عومەر، ئەندامی لیژنەی هەرێم و پارێزگاكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: پشكی هەریم لە پرۆژەیاسای بودجەدا بەیەك پاكێج مامەڵەی لەگەڵ كراوە، واتە پشكی پاریزگاكانی هەرێم بە تایبەت دیاری نەكراوە وەك ئەوەی پشكی پارێزگاكانی عێراق لە پرۆژەیاسایی بودجەدای دیاریكراوە، هەر ئەوەش كە لە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ پارێزگاكارەكان، پارێزگاری چوار پارێزگاكەی هەرێم ئامادەی كۆبوونەوەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق نەبوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی بڕی 260 ملیار دینار دیاری كراوە بۆ پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجەش لە چوار چێوەی پارێزگای سلێمانی حسابی بۆكراوە، هاوكات بودجەی گشتی بۆ سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بریتییە لە بڕی دوو تریلیۆن و 500 ملیار دینار، بۆیە ئەگەر ئەو رێژەكەش زیادبكرێت،ئەوا پشكی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش زیاد دەكرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی هەرێم و پارێزگاكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا هەوڵێك هەیە كە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان زیاد بكات بۆ نزیكەی 10 تریلیۆن دینار، بەشێكی ئەندامەكانیشی هەڕەشەی ئەوە دەكەن؛ ئەگەر بودجەكە زیاد نەكرێت و وەكو خۆی بمێنێتەوە، دەنگ بە پەسەندكردنی بودجە نادەن، لە كاتێكدا لە یاسای ئاسایشی خۆراك، هەشت تریلیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی پارێزگاكان تەرخانكرابوو، بەڵام لە بودجەی گشتیدا كەمكراوەتەوە بۆ دوو تریلیۆن و 500 ملیار دینار.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









