
SNN
لە رۆژانی رابردوودا بەردێک دوای کونکردنی بانی ماڵێک لە نیوجێرسی ئەمریکا کەوتە ژووری نوستنی ئەو ماڵەوە و پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە بەردەکە نەیزەکە.
توێژەرانی کۆلێژی نیوجێرسی ئەمریکا رایانگەیاند، ئەو بەردەی لە رۆژانی رابردوودا لەناو ژووری نوستنی ماڵێکدا دۆزراوەتەوە، قەبارەکە 10 بە 15 سانتیمەترە و کێشی 970 گرامە.
باسیان لەوەشکردووە بۆیان دەرکەوتووە ئەو بەردە نەیزەکە لە جۆری دەگمەنی کۆندرەیتیە.
نیتان مێگی سەرۆکی بەشی فیزیای کۆلێژی نیوجێرسی باسی لەوەکردووە، مامۆستاکان و خوێندکارانی بەشەکەیان زۆر بەختەوەرن کە ئەو دەرفەتەیان بۆ هەڵکەوتووە لە نزیکەوە ئەو نەیزەکە دەگمەنە ببینن.
ئەندامانی ئەو خێزانەی لە ماڵەکەدا دەژین باسیان لەوەکردووە کە دوای ئەوەی دەنگێکی نامۆیان لە نهۆمی سەرەوەی ماڵەکەیان بیستووە، تەنێکی رەشیان هێندەی پەتاتەیەکی گەورە لە ناو ژووری نوستنەکەدا بینیوە کە بانەکەی کون کردووە و لەو کاتەدا کە دەستیان لێداوە گەرم بووە.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
12كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









