عەمار حەکیم: هیوامان بەوە هەیە کە بافڵ تاڵەبانی لە سەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال بەردەوام بێت

0
334

SNN                                      

عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە لە شاری سلێمانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی بەسەرکردەوە و رایگەیاند، سەرۆک مام جەلالیان بە مامی خۆیان زانیوە، سەبارەت بەسەردانەکەشی وتی، دەیانەوێت چەندین پرسی گرنگ لەگەڵ یەکێتی تاوتوێ بکەن.

دوابەدوای بەسەرکردنەوەی مەزاری سەرۆک مام جەلال لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان عەمار حەکیم وتی، “ئەمڕۆ لە بەردەم کەسایەتییەکی گەورەی نیشتمانی و پێگەیەکی گەورەی عێراقی و کوردی وەستاوین، سەرۆک مام جەلال رێبازێکی و قوتابخانەیەکی گەورەی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە بۆ مامەڵەکردن لە گەڵ کاروباری وڵاتمان و ئەو هەمەجۆری و فرەییەی کە لە وڵاتدا هەیە.

وتیشی: “سەرۆک مام جەلال پیاوی چارەسەرەگەورەکان بوو، لە رۆژگاری قەیران و ئاستەنگیە گەوەرەکان کە رووبەڕووی گەلەکەمان دەبووەوە. ئەو سەمام ئەمانی پرۆسەی سیاسی بوو، تەوەری بەیەکگەیشتنی لایەنە سیاسیەکان بوو”.

سەرۆکی رەوتی حیکمە ئەوەشی خستەڕوو، “ئەمڕۆ یادی دەکەینەوە، بەڵام خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین کە رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال ماوە و رۆڵەکانی و هاوڕێیان لە یەکێتی نیشتمانی لەسەر رێبازەکەی بەردەوامن. هەمووشمان هیوادارین بە سەرۆکایەتی برای بەڕێزمان بافڵ تاڵەبانی بەهەمان ورە و لەخۆبوردەییەوە، لەسەر رێبازەکەی کۆچکردوو سەرۆک مام جەلال بەردەوام بێت”.

باسی لەوەشکرد، “پەیوەندی بنەماڵەی حەکیم و سەرۆک مام جەلال مێژووییە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەهیدبوونی ئایەتوڵا باقر ئەلحەکیم و پێشتریش بۆ شەهید عەبدولعەزیز حەکیم ولەسەردەمی بەگژدا چونەوەی دیکتاتۆریەت پەیوەندی پتەو لەنێوانماندا هەبوو، دوای مردنی باوک و مامم ئێمە ئەومان بە مامی خۆمان دەزانی، پەیوەندییەکی ناوازە و دەگمەنیش لە نێوان ئێمە و مام جەلالدا هەبوو”.

سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکەشی بۆ هەرێمی کوردستان و سلێمانی عەمار حەکیم رایگەیاند، “سروشتی پەرەسەندە سیاسیەکان و تێپەڕبوونی شەش مانگ بە سەر پێکهێنانی حکومەت و بارودۆخی ناوچەکە و جیهان و کۆمەڵێک دۆسیەی وەک بودجە، یاسای نەوت و گاز و یاسای دادگای فیدڕاڵی  و چەندین دۆسیەی دیکە کە زۆر گرنگن، ناکرێت بە بێ هاوکاری نێوان هێزە گەورە و گرنگەکان چارەسەر بکرێن، بەتایبەتی یەکێتی وەک یەک لە هێزە سەرەکییەکان، بۆیە راوێژکردن لەگەڵیان گرنگە”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this