ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی تورکیا راگەیەندرا

0
322

SNN

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەریدەخات، کە دیاریکردنی سەرۆککۆماری داهاتوو دەکەوێتە گەڕی دووەمەوە و بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیش هاوپەیمانی رەنج و ئازادی کە پارتی چەپی سەوز لایەنی سەرەکی پێکهێنەریەتی 66 کورسی مسۆگەر کردووە.

بەپێی ئەنجامی جیاکردنەوەی 99٪ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان 49.35٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و کەمال کلیچدارئۆغڵوی رکابەریشی 45٪ی دەنگەکانی مسۆگەر کردووە، بەم پێیە بێت گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکە کە 28ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت سەرۆککۆماری داهاتووی تورکیا دیاری دەکات.

هەرچی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیاشە رێژەی دەنگەکان و ژمارەی کورسیەکان بەم جۆرەیە:

هاوپەیمانێتیەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان (هاوپەیمانی کۆمار) : 322كورسی بەرێژەی 49%

هاوپەیمانێتیەكەی كەمال كلیچدار ئۆغڵو (هاوپەیمانی گەل): 212كورسی بەرێژەی  35%

هاوپەیمانێتیەكەی کورد و چەپەکان (هاوپەیمانی رەنج و ئازادی): 66كورسی بەرێژەی 10.5%

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this