
SNN
پارتی چەپی سەوز وەک گەورەترین پارتی کوردی لە باکووری کوردستان لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە بەرەی رەنج و ئازادی توانیان 66 کورسی لەسەر ئاستی تورکیا و باکووری کوردستان مسۆگەر بکەن.
بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی تورکیادا 66 کورسی بەدەستهێناوە، کە 62 کورسیان بۆ پارتی چەپی سەوزە و 4 کورسیان بۆ پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ)ە.
وردەکاری ئەنجامەکان و ژمارەی کورسیەکان بە پێی شارەکان بەم جۆرەیە:
ئامەد
پارتی چەپی سەوز لە ئامەد 63٪ ی دەنگەکانی بە دەستهێناوە و 8 پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کردووە.
وان
پارتی چەپی سەوز لە وان بە بەدەستهێنانی 55٪ی دەنگەکان 5 پەرلەمانتاری بە دەستهێناوە.
ڕحا
پارتی چەپی سەوز لە ڕحا بە بەدەستهێنانی سەدا 26٪ی دەنگەکان 4 پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.
مێردین
پارتی چەپی سەوز لە مێردین بە بەدەستهێنانی 55٪ی دەنگەکان 4 پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.
جۆلەمێرگ
وەک چاوەڕوان دەکرا پارتی چەپی سەوز لە جۆلەمێرگ هەر 3 پەرلەمانتاری ئەو پارێزگایە بە تەنها خۆی بەدەستهێنا.
ئیدر
پارتی چەپی سەوز بە بەدەستهێنانی 45٪ی دەنگەکانی ئیدر 1 پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.
شرنەخ
پارتی چەپی سەوز لە شرنەخ 3 پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان لە ئەنقەرە کرد.
ئێلح
پارتی چەپی سەوز لە ئێلح بە 60٪ی دەنگەکان لە کۆی 5 پەرلەمانتار 5 پەرلەمانتاری ئەو پارێزگایە ڕەوانەی پەرلەمان کرد.
سێرت
پارتی چەپی سەوز لە سێرت پەرلەمانتارێکی لە دەستدا و بە بەدەستهێنانی نزیکەی سەدا 50ی دەنگەکان 2 پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.
بەدلیس
پارتی چەپی سەوز بەراورد بە خولی پێشوو لە بەدلیس پەرلەمانتارێکی زیاتری بە دەستهێنا و بە بەدەستهێنانی نزیکەی سەدا 40ی دەنگەکان 2 پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.
مووش
پارتی چەپی سەوز لە موش نزیکەی لە سەدا 50 ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و 2 پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.
دێرسیم
پارتی چەپی سەوز لە دێرسیم لە سەدا 44 ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و 1 پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.
چەولیگ
پارتی چەپی سەوز لە چەولیگ سەدا 25ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و 1 پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.
ئاگری
پارتی چەپی سەوز لە سەدا 55 ی دەنگەکانی لە ئاگری بەدەستهێنا. لە ئەنجامدا 3 پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.
قەرس
پارتی چەپی سەوز لە قەرس بە بەدەستهێنانی سەدا 27 ی دەنگەکان بوو بە یەکەمی ئەو پارێزگایە و دەنگەکانی لە دەنگی هەموو لایەنەکانی تر زیاتر بوون و لە ئەنجامدا 1 پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.
ئەرزرۆم
پارتی چەپی سەوز لە ئەرزرۆم بە بەدەستهێنانی سەدا 10ی دەنگەکان 1 پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.
دیلۆک
پارتی چەپی سەوز بە بەدەستهێنانی سەدا 9ی دەنگەکانی دیلۆک 1 پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.
ئیستەنبوڵ
هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی لە ئیستەنبوڵ نزیکەی سەدا 10.5ی دەنگەکانی بەدەستهێنا. بەو ڕێژەیەی دەنگەکان، هاوپەیمانییەکە توانیی 11 پەرلەمانتاری لە ئیستەنبوڵ رەوانەی پەرلەمان کرد.
ئەدەنە
پارتی چەپی سەوز لە ئەدەنە بە بەدەستهێنانی سەدا 9ی دەنگەکان 1 پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.
مێرسین
پارتی چەپی سەوز لە مێرسین لە سەدا 13ی دەنگەکانی بەدەست هێنا و 2 پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.
ئیزمیر
پارتی چەپی سەوز لە ئیزمیر لە سەدا ۷.۵ی دەنگەکانی بەدەست هێنا و ۲ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.
هاتای
پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ)، کە پێکهاتەیەکی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادییە لە ژێر چەتری پارتی چەپی سەوزدا لە هاتای 1 پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.
کۆجالی
پارتی چەپی سەوز لە کۆجالی بە بەدەستهێنانی سەدا 5.6ی دەنگەکان 1 پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.
ئەنتالیا
پارتی چەپی سەوز لە ئەنتالیاوە پەرلەمانتارێکی ڕەوانەی پەرلەمان لە ئەنقەرە کرد.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









