“هەوڵەكانمان بۆ دابینكردنی دەرمانی هەوكردنی پەردەی مێشك ئەنجامی باشی هەبوو”

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ماوەی زیاد لە مانگێكە نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك لە ناو منداڵانی هەرێمی كوردستان بڵاوبووەتەوە و بەوهۆیشەوە دەرمانی پێویست لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەكان ڕووی لە كەمی كردبوو، بەڵام لەسەر داوای پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، تواندرا دەرمانی پێویست بۆ چارەسەر ئەو نەخۆشییە دابینبكرێت و بەشێكی باش لەو دەرمانانە گەیشتووەتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان.
كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بەSNNی راگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوودا نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك لەناو منداڵانی هەرێمی كوردستان و سنوری ئیدارەی گەرمیان بڵاوبوویەوە، لە بەدواداچوونەكانمان دەركەوتووە كە بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی ئەو نەخۆشییە ببووە هۆی كەمبوونەوەی دەرمان لە نەخۆشەكانەكداندا، بۆیە هەوڵەكانمان خستەگەڕ بۆ ئەوەی بتوانین لەڕێگەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراقییەوە دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشخانەكانی هەرێم دابینبكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەو هەوڵانەی خستمانە گەر وەزارەتی تەندروستی عێراق كاروانی یەكەمی ئەو دەرمانانەی داوامان كردبوو بۆ ئەو منداڵانەی توشی نەخۆشی هەوكردنی مێشك بوون گەیشتووەتە نەخۆشخانەكانی گەرمیان و لە داهاتووشدا هەوڵەكانمان بەردەوامی پێدەدەین بۆ ئەوەی دابینكردنی دەرمان سەرجەم نەخۆشخانە و مەڵەبنەدە تەندروستییەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
دابینكردنی دەرمان بە هەوڵی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لەكاتێكدایە كە بەوتەی بەرپرسانی كەرتی تەندروستی لە سلێمانی و هەڵەبجە ڕۆژانە 10 بۆ 12 حاڵەتی نوێی هەوكردنی پەردەی مێشك لە ناومنداڵاندا تۆماردەكرێت، لە سنەخۆشخانەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەش بە سەدان منداڵ خەوێندراون.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









