كه‌مێكى تر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتى و پارتى له سلێمانى ده‌ستپێده‌كات

لۆگۆى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى ئایار، مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شارى سلێمانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
د. سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا بە میدیای حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی كۆدەبنەوە و بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ئاڵەنگارییەكانی به‌رده‌م دۆخى سیاسى تاوتوێ ده‌كه‌ن”.
له‌باره‌ى ئه‌ندامانى وه‌فده‌كه‌وه وته‌بێژى یه‌كێتى ئاشكراى كرد، “وەفدی یەكێتی بریتیه لە، د.خەسرەو گوڵ محەمەد، شاڵاو عەلی عەسكەری، عیماد ئەحەمەد، ڕزگار حاجی، ئەمین بابەشێخ و د.میران محەمەد، وەفدی پارتیش له مەحمود محەممەد، رێبوار یەڵدا، عەلی حوسێن، د.پشتیوان سادق، د. هێمن هەورامی و د. جەعفەر ئیمینكی پێكهاتووه”.
كۆبوونەوەكە دوای دەستپێشخەرییەكەی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دێت كە رۆژی پێنجشەمی هەفتەی ڕابردوو لە مەڕاسیمی كردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی لە بارزان داوای لە حزب و لایەنەكانی هەرێمی كوردستان كرد بە مەبەستی كۆتاهێنان بە دۆخی چەقبەستوویی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە و به دیاریكراوى داوای لە مەكتەبی سیاسی پارتى و یەكێتى كرد، بەر لە هاتنی رۆژی 18ی ئایار، كە دوا وادەی رێككەوتنە لەسەر دەستكردن بە ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، كۆببنەوە و رێكبكەون.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









