له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا له هه‌ولێر نرخى گازوايل 25 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه

پڕكردنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى گازوایل له وێستگه‌یه‌كى سووته‌مه‌نى | AP
SNN – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى ئایار، نرخى گازوایل له شارى هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى، به‌شێوه‌یه‌ك نرخى یه‌ك به‌رمیل گاز 25 هه‌زار دینار زياديكرد.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه حكومه‌تى هه‌رێم رێگرى له هه‌نارده‌ى نه‌وت و گازوايل و به‌نزینى عێراق ده‌كات له بازگه‌كانه‌وه بۆ ناو هه‌رێمى كوردستان به‌و هۆیه‌وه نرخى یه‌ك به‌رمیل گازوایل له شارى هه‌ولێر له 130 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 155 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه، واته یه‌ك به‌رمیل گازوایل 25 هه‌زار دینار چووه‌ته سه‌ر نرخه‌كه‌ى”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پاڵاوگه‌ى كۆمپانیاى كار به‌رمیلێك گازوايلى به 155 هه‌زار دینار فرۆشتووه‌ته كڕیاره‌كانى”.
له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر هه‌ردوو پاڵاوگه‌ى لاناز و كار كارى پاڵاوتنى گازوايلى و به‌نزین و نه‌وت ده‌كه‌ن و رێگرى كردن له هه‌نارده‌ى به‌رهه‌مى نه‌وتى عێراق ده‌بێته مایه‌ى زۆربوونى خواست له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌وان.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكى پێشووى لیژنه‌ى سامانه سروشتیه‌كانى له په‌رله‌مانى كوردستان له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى، “بەهۆی رێگریکردن لە هێنانی سووتەمەنی لە ناوچەکانی عێراقەوە بۆ بەرژەوەندی دوو پاڵاوگە. گازوایل بەشێوەیەکی بەرچاو لە هەولێر گرانبووە، ئەمەش کاریگەری لە نرخی مۆلیدە و دروێنە و گواستنەوە دەکات”.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “چەند رۆژێکە رێگا نادرێت، هیچ سووتەمەنیەک داخڵی سنوه‌ری هەولێر بێت. سودمەندی یەکەم لەم بڕیارە پاڵاوگەی لاناز و کارە”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









