به‌ستنى لوتكه‌ى (G7) له‌ناو كۆشكى سپى نیشانه‌یه‌كى باشه بۆ ئاسایی بوونه‌وه‌ى ژیان

كهیلى ماگنانى، وته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مریكا | فۆتۆ: كۆشكى سپى
وته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: نیشانه‌كانى كه‌مبوونه‌وه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا پێمان ده‌ڵێن رێكاره‌كان ئاسانتر بكه‌ین، وتیشى: “به‌ستنى لوتكه‌ى (G7) له‌ناو كۆشكى سپى ئه‌مریكا هه‌لێكى نموونه‌ییه بۆ ئاسایی بوونه‌وه‌ى ژیان”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه كهیلى ماگنانى، وته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مریكا له كۆنفڕانسى رۆژنامه‌وانى ئاسایی خۆیدا رایگه‌یاند: “له 42 ویلایه‌تى ئه‌مریكا رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا كه‌متر له 10٪ یه، رێژه‌ى تووشبوونیش كه‌متربووه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌ستمان به دووباره كردنه‌وه‌ى ئابوورییه‌كه‌مان كردووه”.
له‌باره‌ى به‌ڕێوه‌چوونى لوتكه‌ى (G7) له‌ناو كۆشكى سپى وته‌بێژى ئه‌و كۆشكه رایگه‌یاند: “سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌و لوتكه‌یه له ئه‌مریكا له كۆتایی مانگى تشرینى یه‌كه‌م و به‌تایبه‌تى له‌ناو كۆشكى سپى به هه‌نگاوێكى باش و هه‌لێكى نموونه‌ى ده‌بینێت بۆ ئاسایی بوونه‌وه‌ى ژیان”.
رۆژى پێنجشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: “لوتكه‌ى (G7) له‌ناو كۆشكى سپى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌شێكیشى ده‌برێته كامپ ده‌یڤد كه شوێنى حهوانهى سه‌رۆكى ئه‌مریكایه و هاوشێوه‌ى هاوینه‌هه‌واره”.
ماگنانى له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا باسى دۆخى ته‌ندروستی سكرتێرى رۆژنامه‌وانى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكاى كرد كه تووشى كۆرۆنا بوو له رابردوودا و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “كهیتى میله‌ر گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ى و دۆخى ته‌ندروستى زۆر باشه”.
له ئه‌مریكا تا ئێستا ملیۆنێك و 718 هه‌زار و 791 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 100 هه‌زار و 371 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، ته‌نیا له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 12 هه‌زار و 565 حاڵه‌تى نوێ تۆماركراون.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









