
پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رايگەياند: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە بە ناردنی بڕی 400 ملیار دیناری دیكە بۆ تەواوكاری مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران ئەوەش لە چوار چێوەی ئەو ڕێككەوتنەی كە لە نێوان بەغدا و هەولێر كراوە بۆ ناردنی پارە.
فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغدا بە SNNی ڕاگەیاند: رێكارەكانی ناردنی بڕی 400 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەواو بوون پێدەچێت سبەی بەفەرمی ئەو بڕە پارە بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم لە هەولێر لە بڕی 200 ملیاری لەڕێ”ەی بانكی ڕافیدەین و بڕی 200 ملیاری دیكەشی لە ڕێگەی بانكی ڕەشیدەوە دەبێت، ئەوەش لە چوار چێوەی ئەو ڕێككەوتنەی لە نێوان هەولێر و بەغدا كراوە بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
د. نەریمن مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەی بە SNNڕاگەیاند: ناردنی هەر بڕە پارەیەك لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان بەشێوەی قەرز دەبێت تا ئەوكاتەی پرۆژە یاسای بودجە پەسەند دەكرێت و پاشان لە پشكی هەرێم كۆی گشتی ئەو قەرزانەی بە هەرێم دراون لە ماوەی ڕابردوودا لێی وەردەگیرێتەوە.
پێشتریش هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ئەوەی بە SNN ڕاگەیاندبوو بە ناردنی 400 ملیارەكەی هەفتەی ڕابردوو بۆ تەواوكردنی مووچەی مانگی نیسان بەكاری دەهێنین بەڵام هێشتا بڕی 340 ملیار كورتهێنانمان هەیە، بەڵام بە گەیشتنی ئەم 400 ملیارە كورتهێنانەكە پڕدەبێتەوە و پێدەچێت پرۆسەی دابیشكردنی مووچە خێراتر بكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









