“تره‌مپ ته‌واوى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان ده‌كشێنێته‌وه”

سه‌ربازانى سوپاى ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان | فۆتۆ: Noorullah Shirzada/AFP/Getty Images
سه‌رۆكى ئه‌مریكا به راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانى راگه‌یاندووه: ده‌یه‌وێت ته‌واوى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه، به وته‌ى یه‌كێك له‌و راوێژكارانهش، “پێش ده‌ستپێكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردن ته‌واوى سه‌ربازانى ئه‌مریكا دهكشێندرێنهوه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه میدیاكانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر زارى راوێژكاره‌كانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكاوه بڵاویانكرده‌وه، “ئه‌و سه‌رۆكه ده‌یه‌وێت ته‌واوى هێزهكاى تا مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2020 و ده‌ستپێكردنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه ئه‌م پهیامهشى به راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانى وتووه”.
به‌پێى زانیارییه‌كان كه له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، “ئه‌م بڕیاره‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ناكۆكى خستووه‌ته نێوان وه‌زاره‌تى به‌رگریی و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته، چونكه له‌سه‌ر ئه‌وه رێكناكه‌ون كه كاته‌كه‌ى كه‌ى بێت”.
له مانگى كانونى یه‌كه‌مى ساڵى 2019، سه‌رۆكى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد ته‌واوى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه و ده‌رگاى باڵیۆزخانهكهى دابخات له كابوڵ، به‌ڵام ئه‌م پلانه له‌ژێر فشارى ستافى حكومه‌ته‌كه‌یدا ره‌تكرایه‌وه و ده‌ستكرا به كه‌مكردنه‌وه‌ى ستافى باڵیۆزخانه‌كه.
بیانووى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌فغانستان بریتیه له “زۆرى رێژه‌ى خه‌رجیه‌كانیان” و پێشتریش خۆى ئاشكرایكردووه له‌لاى سه‌ركرده سه‌ربازیه‌كانى، “هێزه‌كانى ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان ده‌بنه هۆكارى مایهپوچبوونى ئه‌مریكا وه‌ك ئه‌وه‌ى كه له ساڵى 1980 به‌سه‌ر رووسیا هات، پاشان مانه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا به‌بێ ئه‌و هێزانه له‌و وڵاته مه‌ترسى له‌سه‌ر گیانى كارمه‌نده‌كانى دروستده‌كات”.
له ئێستادا 13 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان بوونیان هه‌یه، له‌سه‌ره‌تاى چوونى ئه‌و وڵاته‌ش بۆ ئه‌فغانستان تا مانگى ته‌موزى 2018 زیاتر له 2 هه‌زار و 372 سه‌ربازى ئه‌و وڵاته كوژراون له شه‌ڕه‌كاندا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









