لە كۆتایی ئەم هەفتەیە بریاری وەرگرتنی سەرجەم بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێم جێبەجێدەكرێت

گەنمی جوتیاران
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بەسەردانێك گەیشتنە بەغدا بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كەمی وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیاران، دواجار تواندرا لەبەرژەوەندی جوتیارانی هەرێم ئەو بڕیارە هەڵبوەشێندرێتەوە و وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵیش ئاماژە بەوەدەكات تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بڕیارەكە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو شاندەی وەزارەتی كشتوكاڵ كە لە بەغدان و لەگەڵ ئەنجومەنی وەزاری ئابووری عێراق كۆبوونەتەوە نیگەرانی وەزارەتی كشتوكاڵ و هەروەها جوتیارانی هەرێمیان بە ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە ڕاگەیاندووە و داوایانكردووە هاوشێوەی جوتیارانی عێراق وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان سنوردار نەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دواجار لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق لەبەرژەوەندی جوتیارانی هەرێم ڕازی بوون كە سەرجەم بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێم لە سایلۆكان وەربگیرێت بەهەمان ئەو نرخەی كە پێشتر دیاریكراوە بۆ هەر تۆنێك 850 هەزار دینار دیاریكراوە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەشی خستەڕوو، مەبەست لە هێنانی پشتگیری لەلایەن جوتیارانەوە بۆ وەرگرتنی گەنمەكانیان بۆ ئەوەیە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان پشتگیری ئەو جوتیارانە بكرێت كە بۆ ئەمساڵ هێندە گەنمیان هەبووە ئەوەش كارێكی ئاساییە و هیچ بارگرانییەك بۆ جوتیاران دروست ناكات و ساڵانی ڕابردووش هەمان پشتگیری كراون.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









