
سەرژمێری لە عێراق
SNN
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رايگەياند: ئەنجامدانی سەرژمێری لە عێراق بۆ ساڵی داهاتوو دواخراوە، ئەوەش بەهۆی دواکەوتنی پەسەندکردنی پڕۆژەياسای بودجەوە.
ماهر حەمەد جوحان بریکاری وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاند: ئەمساڵ سەرژمێری لە عێراق ئەنجامنادرێت، وادەيەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دياريکراوە کە 24ی ئۆکتۆبەری ساڵی داهاتووە ئەوەش دوای تەواوکردنی ئامادەکارييە تەکنيکييەکان.
وتيشی “هۆکاری دواکەوتنی پڕۆسەکە بۆ کەمی کات و هاوکات بۆ دواکەوتنی پەسەندکردنی پڕۆژەياسای بودجە دەگەڕێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: ژمارەی دانیشتوان بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی وەزارەتی پلاندانان، گەیشتوەتە 43 ملیۆن کەس، رێکارەکانی ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێریش چەند مانگێکی پێويستە.
عێراق دوایین سەرژمێری گشتی دانیشتوانی لە ساڵی 1987 ئەنجامداوە، دواتر سەرژمێری ساڵی 1997ی ئەنجامدا کە تەنيا پارێزگاکانی ناوەراست و خواروی عێراق تيايدا بەشداربوون.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









