” پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان بە بەشێك لە خەبات و تێكۆشانی خۆمان دەزانین “

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی یەكێتی دەكرێن گوایە ڕێككەوتنی ژێربەژێری كردووە بۆ لێدان لە قەوارەی هەرێمی كوردستان جگە لەوەی تۆمەتێكی ناڕەوایە هیچیدی نییە، چونكە یەكێتی هیچ رێككەوتنێكی شاراوەی لەگەڵ هیچ لایەنێكدا نییە بۆ زیانگەیاندن بە هەرێمی كوردستان.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: فراكسیۆنی یەكێتی و خودی سەرۆك بافل و مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەبووە كە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە فەرمانبەر و سەرجەم چین و توێژە جیاوازەكانەوە لەسەروو هەموو بەرژەوەندییەكانمانەوە دابنێنێن هەرواشمان كردووە، چونكە ئەوەمان بە ئەركی سەرشانی خۆمان زانیوە و هەوڵی تەواویشمان بۆداوە و سەركەوتووش بووین لە هەوڵەكانمان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی فراكسیۆنی یەكێتی دەكرێن گوایە ڕێككەوتنی ژێربەژێرمان كردووە بۆ لێدان لە قەوارەی هەرێمی كوردستان جگە لەوەی تۆمەتێكی نارەوایە هیچیدیكە نییە، چونكە یەكێتی هیچ رێككەوتنێكی شاراوەی لەگەڵ هیچ لایەنێكدا نییە بۆ زیانگەیاندن بە هەرێمی كوردستان بەڵكوو پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان بە بەشێك لە خەبات و تێكۆشانی خۆمان دەزانین و قوربانی و خوێنمان بۆداوە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەكانی دادگای فیردراڵی بڕیاری یەكلاكەرەوەن و دەبێت هەموولایەك پێوەی پابەندبن، بۆیە وەك یەكێتی پابەندین بە بڕیارەكەی دادگەی فیدراڵیی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كە دەبێت لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە بەڕێوەبچێت چونكە دادگای فیدراڵی عێراق پرسیاری ئاراستەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كردووە و كۆمیسیۆنیش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ سەرپەرشتی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









