باربارا لیف: ویستێکی راستەقینە ھەیە لەنێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

SNN
یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: ویستێکی راستەقینە ھەیە لەنێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان.
باربارا لیف یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: کاری لەپێشینەی واشنتۆن و بەغداد لەیەکەوە نزیکە، ھەردوو وڵاتیش پەیوەندییەکانیان لە بوارەکانی دیکەی وەک پەروەردە و رۆشنبیری و ئاو و گۆڕانکاری کەشوھەوا و ئاسایشی خۆراک، پەرەپێدەدەن، نەک تەنھا لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.
یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتیشی، پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق زۆر پێشکەوتووە، لەپێناو ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستانیش، ئەو لێپرسراوە ئەمریکییە دەڵێت، ویستی راستەقینە ھەیە بۆ ھەماھەنگی لەنێوان عێراق و ھەرێم، ھەستێکی ئەرێنیش ھەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە ھەڵپەسێردراوەکان، وەک یاسای نەوت و چارەسەر بۆ پڕۆژەیاسای بودجە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









