بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی هەوڵەكان چركراونەتەوە

0
762

SNN-عەلی حەمە سەعید

نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لەلیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بەمەبەستی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆی تای خوێنبەربوون و پێدانی ڕێنمایی تایبەت بەو جۆرە نەخۆشییە، لیژنەكان چاودێریكردنی دوكانەكانی گۆشتفرۆشتنیان چڕكردووەتەوە و هەر شوێنێك گۆشتی بێمۆری هەبێت دادەخرێت، جەختیش دەكاتەوە كە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی پەتای خوێنبەربون لە سلێمانی تۆمارنەكراوە.

فریاد عوسمان، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لەلیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بۆ رێگریكردن لەسەرهەڵنەدان و مەترسییەكانی بڵاوبونەوەی پەتای خوێنبەربون، لیژنەكان چاودێریكردنی دوكانەكانی گۆشتفرۆشتنیان چڕكردووەتەوە و هەر شوێنێك گۆشتی بێمۆری هەبێت دادەخرێت و لەرێگەی دادوەری لێكۆڵینەوەی یەكی سلێمانییەوە روبەڕوی دادگا دەكرێتەوە، خۆبەختانە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی پەتای خوێنبەربون لە سلێمانی تۆمارنەكراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامێتی سلێمانی هەمو رێكارەكان دەگرنەبەر بۆ رێگریكردن لە تۆماركردن و بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، هەر لەو چوارچێوەیەشدا لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوولاتیان، ڕێگە نادرێت لەناوماڵەكاندا ئاژەڵ سەربڕدرێت و هەروەها لەسەر شەقامەكان گۆشتی بێمۆر دەستی بەسەردا دەگیرێت و نابێت لەلایەن هاووڵاتیانەوە بكڕدرێت.

نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لەلیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە هاووڵاتیان بەوریاییەكی زیاترەوە گۆشت بكڕن، لەهەر دوكانێكی گۆشتفرۆشتن یان لەسەر شەقامەكان گۆشتی بێمۆریان بینی قایمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان ئاگاداربكەنەوە بۆئەوەی بەهەموان لەخەمی تەندوستی گشتیدا بین و نەبینە هۆكار بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەكە بەڵكوو بەهەموولایەك ڕێگری لێبکەین.

نەخۆشی تای خوێنبەربون، بەهۆی ڤایرۆسێكەوە سەرهەڵدەدات كە زیندەوەرێكی بچوك پێی دەوترێت ( گەنە) هەڵیدەگرێت، ئەم ڤایرۆسە  لە شارەكانی ئەفریقا و بەلقان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیادا ساڵانە زیاد دەكات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this