سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى زانیارى گرنگى له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم له بودجه ئاشكرا كرد

دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ى حوزه‌یران، سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى راگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى باس له‌وه ده‌كه‌ن، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق هه‌موارى مادده‌كانى 13 و 14ى ره‌تكردووه‌ته‌وه دووره له راستیه‌وه، ده‌شڵێت: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كۆده‌نگى سیاسى هه‌یه له‌سه‌ر مادده‌كان تێده‌په‌ڕێنرێن”.
عه‌لى فه‌تلاوى، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى باس له‌وه ده‌كه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ههموارهكانى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراقى ره‌تكردبێته‌وه دووره له راستیه‌وه، چونكه ئه‌و هه‌موارانه كۆده‌نگى سیاسیان له‌سه‌ر هه‌یه له‌نێو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا له‌باره‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “ئه‌و ههمورانهى په‌یوه‌سته به مادده‌كانى تایبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان به‌هه‌مانشێوه زۆرینه‌ى سیاسى و په‌رله‌مانى له‌سه‌ره”.
به وته‌ى عه‌لى فه‌تلاوى، “هه‌موارى مادده‌كانى 13 و 14 له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق كه زۆرینه‌ى په‌یوه‌سته به پشكى هه‌رێمى كوردستان به زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایی هه‌موار كراوه و په‌سه‌ند كراوه”.
رۆژهیاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2023، 2024، 2025 یه‌كێكه له پرۆژه‌یاسا گرنگه‌كان كه له رۆژى 13ى ئازارى 2023 له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه ئاراسته‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرا. پشكى هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه‌یاساكه‌دا 12.6٪ه.
له‌نێو پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق هه‌ردوو مادده‌ى 14 و 15 تایبه‌تكراون به هه‌رێمى كوردستان و كێشه‌ی سه‌ره‌كى بودجه له ئێستادا په‌یوه‌سته به‌و دوو مادده‌یه‌وه، چونكه تاوه‌كو ئێستا كۆده‌نگى فراكسیۆنه كوردییه‌كان له‌سه‌ریان دروستنه‌بووه.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









