
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆکی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا رايگەياند: بۆ ئەم مانگەش حکومەتی عێراق بەشێوەی قەرز پارە ڕەوانەی هەرێم دەکات، وەزارەتی دارایش دڵنیایی دەدات تا پێش جەژنی قوربان مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت.
فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغداد بە SNNی ڕاگەیاند:بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، تاكو پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە دابیندەكرێت، لەو چوارچێوەیەشدا لەم چەند ڕۆژەدا حكومەتی عێراقی بەشێوەی قەرزبڕێك پارە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردوو.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN ناردنی هەر بڕە پارەیەك لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە بۆ حكومەتی هەرێم بەشێوەی قەرز دەبێت و لەدوای پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە سەرجەم ئەو پارانەی ڕەوانەی هەرێم كراون لە پشكی هەرێم گلدەدرێنەوە، بۆیە ناردرنی پارە بۆ مووچەی مانگی ئایاریش هەر بەشێوەی قەرز دەبێت بەلام تا ئێستا بڕەكەی دیاری نەكراوە.
SNN ئەوەشی زانیوە كە هەرچەندە وابڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە لە پەرلەمان دەنگبدرێت لەسەر پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەدوای پەسەندكردنیشی پێویستی بە چەند هەفتەیەك دەبێت تا لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە واژۆدەكرێت و پاشان بەفەرمی لە ڕۆژنامەی وەقایع بڵاودەكرێتەوە بۆیە پێناچێت فریای حكومەتی هەرێم بكەوێت لە دابینكردنی پارە، لەكاتێكدا دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زۆر دواكەوتووە و حكومەتی هەرێمیش پێویستی بە 660 ملیار دینار هەیە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچەی مانگی ئایار.
بەرپرسێكی بالا لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم قسەی بۆ SNNكردوو دڵنیایدا كە پێش هاتنی جەژنی قوربان مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دابەشدەكرێت كە وابڕیارە 28/6/2023 یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان بێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









