بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەڵبژاردنێكی بێگەرد بە یاسایەكی نوێ و كۆمسیۆنێكی بەهێز دەكرێت

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق کرد.
لەدیدارێكدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی ئامادەبوو، دوایین گۆڕانكارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكانی هەرێم و عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامیی دیالۆگی نیشتمانی و بونیادنەرانە كرایەوە بەئامانجی چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی دۆخی هەرێم بەگشتی و پرسی هەڵبژاردن و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری بەتایبەت رایگەیاند، سیاسەت و ستراتیژی یەكێتی سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن روونە و لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بووین بەڵام هەڵبژاردنێكی بێگەرد و دوور لە دەستوەردان. ئەمەش بە یاسایەكی نوێ و كۆمسیۆنێكی بەهێز دەكرێت نەك یاسایەك دەرفەت بۆ هەڵبژاردنێكی رووكەش بڕەخسێنێت. ئێستاش كات ماوە و دەتوانرێت بە سازان پرسەكە یەكلایی بكرێتەوە كە ئەمەش خواستی زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمە.
وتیشی، بەداخەوە سەروەریی دەسەڵاتی دادوەری لەژێر پرسیاردایە و حزب دەستوەردان لە كارەكاندا دەكات، ئەمەش پێشهاتێكی مەترسیدارە و دەبێت رێگریی لێبكرێت.
لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەوڵە ئەرێنییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان سەرۆك بافڵ وتی، كاری پێكەوەیی لەگەڵ دۆستەكانمان لە بەغدا و فراوانكردنی هاوكاری و هەماهەنگییەكان لەبوارە جیاوازەكاندا، فاكتەری بەهێزبوون و مانەوەمانە وەك قەوارەیەكی بەهێز و خزمەتكردنی زیاتری خەڵكەكەمان.
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکراشیکرد، ئەو دۆخە سیاسییەی ئەمڕۆ لە هەرێم هاتووەتەئاراوە نەك خزمەت بە هیچ لایەنێك ناكات بەڵكو لە سیاسەت و حوكمڕانییەكی تەندروست دوورمان دەخاتەوە، ناشتوانین كۆتایی بەو دۆخە بهێنین ئەگەر واز لە عەقڵییەتی سەپاندن و تاكڕەوی نەهێنین و پێكەوە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان كار نەكەین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









