بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و جەلال شێخ ناجی کۆبوونەوە

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لەگەڵ جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری کۆبوونەوە.
لەكۆبوونەكەدا دوایین گۆڕانكارییە ئەمنییەكان و هەوڵەكان بۆ پاراستنی ئارامی و ژیانی هاوڵاتییان گفتوگۆی لەبارەوەكرا. لەو چوارچێوەیەشدا جەلال شێخ ناجی ئەرك و ستراتیژی نوێی ئاژانسی بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێم خستەڕوو.
لەبەرامبەردا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی ماندوونەناسی و هەوڵی دڵسۆزانەی جەلال شێخ ناجی كرد بۆ راپەراندنی ئەركەكانی لە قۆناغە جیاوازەكاندا و راشیگەیاند، ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری بە رێڕەوە دروستەكەدا هەنگاو دەنێت و بە هەمان رێچكەی سەردەمی سەرۆك مام جەلال درێژە بە ئەركەكانی دەدات كە خۆی لە پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان و خزمەتكردنی هاوڵاتییاندا دەبینێتەوە. ئەمەش مایەی خۆشحاڵیمانە و تەنیا ئامانجی ئاژانسەكە پاراستنی كوردستانە دوور لە پاوانخوازی و بەرژەوەندیی تایبەت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ هەموو پشتیوانی و هاوکارییەكی بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری دەربڕی و وتی، جەلال شێخ ناجی بۆ هەمیشە وەك برا و هاوڕێیەكی نزیكی من و كارەكتەرێكی دیاری یەكێتی دەمێنێتەوە. كەسایەتییەكی كاریگەری ناو دەزگا ئەمنییەكانە و مێژوویەكی درەوشاوەی لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و یاسا شكێناندا تۆماركردووە. لەم ئەركەشدا بەهەمووشێوەیەك پشتیوان دەبین و بە ستراتیژێكی نوێوە ئەم ئەركە مێژووییە رادەپەڕێنین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
20كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









