محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی میسر دەکات

سودانی
SNN
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەردانێکی گرنگ بۆ میسر ئەنجام دەدات کە ئامانج لێی تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵاتە، لەگەڵ کاراکردنی لیژنەی ھاوبەشی نێوان بەغداد و قاھیرە بە تایبەت لە بواری ئابوری و وەبەرھێنان، سودانی” داواش لە کۆمپانیاکانی میسر دەکات بەشدار بن لە ھەڵمەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق.
سەرچاوەیەکی حکومیش ئاشکرای کردووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق پرسی نێوەندگیری نێوان تاران و قاھیرە لەگەڵ لێپرسراوانی میسر دەخاتە بەر باس.
ئەوە دووەمین سەردانی “سودانی”یە بۆ میسر لەو کاتەوەی بووەتە سەرۆکوەزیران، سەردانی یەکەمی لەمانگی ئاداری رابردوودا بوو، کە لەگەڵ ھاوتا میسرییەکەی و “عەبدولفەتاح سیسی” سەرۆکی میسر، کۆبووەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









