
SNN
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق هەڵوێستی خۆی لەسەر پاشەلەوتی مووچە بڵاوکردەوە و رایگەیاند: دەمانەوێت ڤیدیۆی دانیشتنەکە لێبدرێتەوە و دەنگەکان بژمێردرێتەوە.
هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئێمە تێبینیمان لەسەر ژماردنی دەنگەکانی بڕگەی پاشەکەوتی مووچە هەیە، لە کاتێکی فەوزادا ئەم مادەیە دەنگی لەسەر درا.
راشیگەیاند: ئێمە لەسەرەتاوە لە لیژنەی دارای بڕگەی پاشەکەوتی مووچەمان خستووەتە پڕۆژەیاسای بودجەوە لە بڕگەی 12 لە مادەی 14 و دەنگمان بۆ کۆکردووەتەوە و دەنگیشی هێناوە, بەڵام دواتر لایەنە سیاسییەکان داوایان کرد پڕۆژەیەکی هاوبەشمان هەبێت و ئێمەش رازی بوین.
وتیشی “لە لیژنەی دارایی پێشنیازە نوێیەکە و پێشنیازی دووەمی یەکێتی کە بۆ زيادکردنی ماددەيەکی سەربەخۆ بوو تا يبەت بە پێدانەوەی رێژەی لە %12ی پاشەکەوتی مووچە لە زیادەی نرخی نەوت رەتکرایەوە”.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









