
بازاڕی شاری سلێمانی، وێنە: هيوا نەجمەدين
SNN
بەڕێوبەرايەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە:ئاگادارى خاوەن دوکانەکانى ناو بازاڕى شارى سلێمانى دەکەینەوە کە سیستمى پریپەیدى کارەباى دوکانەکانیان کەوتووەتەکار.
کارەبای سلێمانی راشيگەياند: دەتوانن لەرێگەى ئامێرى (CIU) کە هەموو دوکانەکان وەریان گرتووە زانیارى لەسەر کارەباکانیان وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “لەکاتى تەواوبوونى ئەو بڕەى کە وەک پێشەکى لەپێوەرەکەدایە دەتوانن لەبنکەى فرۆشتنى کارتى باڵانسى کارەبا لەبازاڕى کوردۆ لەشەقامى مەولەوى بەرامبەر فەلافلى بنار کارت بکڕن”.
باسی لەوەشکردووە: زۆنى یەکەمى ناوبازاڕى سلێمانى کارەباکانیان بووە بەپریپەید، لەفولکەى مامەڕیشە دەستپێدەکات تا دەگاتە فولکەى دەستەکە و پاشان شەقامى قەنات تا نەخۆشخانەى عەلى کەمال، پاشان دێتە خوارەوە بۆ خوار فولکەى خانەقا لاى تایە فرۆشەکان و پاشان دووبارە تا فولکەى مامەڕیشە، واتە کۆى ئەو بازاڕو دوکانانە دەگرێتەوە، وەک لە نەخشەکەدا دیاریکراوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









