سه‌عدى پیره باسى گفتوگۆكانى حزبه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى ده‌كات

سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتيى نیشتمانى كوردستان
SNN
سه‌عدى پیره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووداو رایگه‌یاند، چه‌ندین جار یه‌كێتى ده‌ستپێشخه‌رى كردووه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به‌ڵام پارتى ده‌رگاى گفتوگۆى داخستووه، وتیشى: “گرنگه یه‌كێتى و پارتى به‌مزووانه كۆببنه‌وه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ى حوزه‌یران، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا باسى تۆمه‌تباركردنى حزبه‌كه‌ى به “خیانه‌ت” له‌لایه‌ن پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كرد له بابه‌تى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراقدا و وتى: “نازانم هۆكاره‌كه‌ى چییه، به‌ڵام پارتى زۆر خۆى سه‌غڵه‌ت كردووه.خه‌ڵك بڕوا به‌و ئیستیفزازه ناكات كه پارتى ده‌یكات و باسى خیانه‌ت ده‌كات، چونكه ئه‌و شته كۆن بووه. له راستیدا یه‌كێتى ئه‌مه نیگه‌رانى ناكات، چونكه ئه‌و گوێچكه‌یه‌ى یه‌كێتى كه بڕیاره ئه‌و شته ببیستێت داخراوه، به‌ڵام بۆ خه‌ڵك ناخۆشه و خه‌ڵكى نیگه‌ران ده‌كات”.
له‌باره‌ى هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره باسى له‌وه‌كرد، “ئێمه چه‌ندین جار ویستوومانه ده‌رگاى گفتوگۆ و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكرێته‌وه، به‌ڵام پارتى ده‌رگا ناكاته‌وه”.
گفتوگۆكانى یه‌كێتى و پارتى به جیا له به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌كان به‌شێك بوو له قسه‌كانى سه‌عدى پیره و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ” ته‌نیا پارتى لایه‌نى گفتوگۆكه‌ر نییه له به‌غدا، ناكرێت تۆ بته‌وێت هه‌ر خۆت له به‌غدا گفتوگۆ بكه‌یت و كاتێك كه‌سێكى تر ویستى گفوگۆ بكات تۆ به خیانه‌تكارى بزانیت”.
به وته‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى، “گرنگه یه‌كێتى و پارتى به‌مزووانه كۆببنه‌وه”، به‌ڵام پێشیوایه، “هه‌میشه ده‌وترێت پێویسته له عێراق هاوبه‌شيى راسته‌قینه هه‌بێت، به‌ڵام ناكرێت له كوردستان شه‌ریك نه‌بين و له عێراق شه‌ریك بين. كوێى ئه‌وه هاوبه‌شى پێده‌ڵێن كه پارتى له‌ناو په‌رله‌مان شه‌راكه‌تى سكرتێرى په‌رله‌مانى پێ باشتر بوو له شه‌راكه‌تى یه‌كێتى”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا راسته پارتى به‌دواى به‌دیلى یه‌كێتیدا ده‌گه‌ڕێت؟ سه‌عدى پیره ده‌ڵێت: “یه‌كێتى و پارتى به‌دیلى یه‌كتریان نییه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









