“کۆتایی بە قەیرانی دواکەوتنی مووچەخۆران دێت”

0
475

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات بە كەوتنە بواری جێبەجێكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی، كۆتایی بە قەیرانی دواكەوتن و نەبوونی مووچەی فەرمانبەران دیت، هاوكات جەختیش دەكاتەوە كە گواستنەوەی میلاكی 15 هەزار مامۆستای خوێندنی كوردی بۆسەر حكومەتی عێراق لە كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان یەكێك بوو لە داواكارییە سەرەكییەكانی فراكسیۆنی یەكێتی بەڵام هەندێك لایەن ڕێگر بوون لەو هەوڵەی فراكسیۆنەی یەكێتی و پییان وابوو ئەوە لەبەرژەوەندی یەكێتییە.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو گرفتەی كە ئێستا لە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بوونی هەیە و لەكاتی خۆیدا ناتواندرێت مووچە دابەشبكرێت، بە جێبەجێكردنی پرۆژەیاسای بودجە كۆتایی بەو قەیرانە دێت و مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچە دابەشدەكرێت و هەروەها پرۆژەكانیش دەستپێدەكەنەوە، بە پێی یاساش 15 ڕۆژ لەدوای پەسەندكردنی یاساكە وەزارەتی دارایی ڕێنمایی پێویست دەردەكات بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیاسای بودجە.

ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێك لەو هەوڵە بەردەوامانەی كە فراكسیۆنی یەكێتی دای بۆ ئەوەی میلاكی 15 هەزار مامۆستای خوێندنی كوردی لە سنوری كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان بگوازرێتەوە بۆ سەر حكومەتی عێراقی بەڵام بەداخەوە لایەنی كوردستانی هەبوو پێی خۆش نەبوو ئەو 15 هەزار مامۆستا و وانەبێژەی كەركوك موچەكەیان لە هەرێمەوە بخرێتە عێراق، چونكە پێیانوابو لەڕوی سیاسیەوە لەبەرژەوەندی یەكێتیە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، هەرچەندە هەوڵێك هەبوو كە بەڕێوەبەردنی ئیدارەی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستانیش بخرێتە سەر وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، بەڵام ئێمە ڕێگریمان لەو هەوڵەكرد و رەتمانكردەوە ئیدارەی فرۆكەخانەكانی هەرێم بخرێتە سەر وەزارەتی گواستنەوەی عێراق.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this