مەسرور بارزانی: بەغدا دەیەوێت هەموو مافەکانی ئێمە لە بابەتی دارایی و مووچەدا بچوک بکاتەوە

مەسرور بارزانی
SNN-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە دەسەلاتدارانی بەغدا دەکات کە ڕێز لە دەستوور بگرن و وانە لە مێژوو وەرگرن. ئەوەی بە ئاشتی و سەقامگیری دەتوانین بەدەستی بێنین، بە شەڕ و ستەم و خۆسەپاندن ناهێتە دی.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێكدا لە كۆنفرانسی (كوردستان لانكەی بەیەكەوەژیانی ئاشتیانە) رایگەیاند:”ئێمە بۆ دامەزراندنی عێراقێکی فیدرالی و دیموکرات، زۆر سازشمان کرد، ئێمە بە هەموو توانایەک، هەوڵماندا عێراقێکی نوێ ئاوا بکرێت کە تیایدا هەموو پێکهاتەکانی هەست بە بوونی خۆیان و پاراستنی ماف وتایبەتمەندییەکانیان بکەن، بەڵام لە بەرامبەردا دەبینین کە هێدی هێدی ئەو پرۆسەیە لە رێچکەی خۆی لادەدات و خەریکە عێراق بە ئاراستەیەک دەبردرێت کە دووچاری ئەزموونە تاڵەکانی ڕابردوو ببێتەوە”.
دەشڵێت:”دەبینین هەوڵی پێشێلکردنی مافە دەستووریەکانمان دەدرێت، دەبینین وتاری کینە و دوژمنکارانە بەرامبەر هەرێمی کوردستان بڵاودەکرێتەوە و بە شێوازێکی چەواشەکارانە وا بڵاو دەکەنەوە کە پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان لە سەر حسابی ناوچەکانی دیکەی عێراقە و بەو جۆرە دەیانەوێت خراپ بەرێوەبردن و بەهەدەردانی سامانی گشتی و گەندەڵییەکانیان بشارنەوە”.
راشیگەیاند:”کێشەی ئێمە تەنیا کێشەی مووچە و بابەتی دارایی نییە، ئێستا زۆربەی مافە دەستوورییەکانی ئێمەیان پشت گوێ خستووە و پێشێل کردووە، نموونەی هەرە زەقیش ئەوەیە، کە تا ئێستا لە کەرکوک و دەورووبەری، جووتیارانی کورد و تورکمان هەڕەشەیان لەسەرە و زەوی و زاریان لێ داگیر دەکرێت، کەچی دەیانەوێت هەموو مافەکانی ئێمە، لە بابەتی دارایی و مووچەدا بچوک بکەنەوە و ئەوجا ئەم بابەتەش لە دژی ئێمە بەکار بێننەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد:”داوام لە دەسەلاتدارانی بەغدا ئەوەیە کە ڕێز لە دەستوور بگرن و وانە لە مێژوو وەرگرن. ئەوەی بە ئاشتی و سەقامگیری دەتوانین بەدەستی بێنین، بە شەڕ و ستەم و خۆسەپاندن ناهێتە دی”.
“داوام لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمیش، ئەوەیە کە خەبات و قوربانیدانی گەلەکەمان لە بیر نەکەن و بەها بەرزەکانی خۆیان لە ژێر هیچ فشارێک و بۆ بەرژەوەندیی تەسک لە دەست نەدەن و بەردەوام بن بۆ پەرەپێدان بەو کولتورە و ڕێزگرتن لەو بەها پیرۆزانەی کە هەمانە لە پێناو نیشتمانێکی گەشەسەندو و بەهێز”. مەسرور بارزانی وای وت.
.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









