
كارگهى شیرهمهتى راسان كه بهشێكه له كۆمهڵگهى خۆراكى راسان له ههڵهبجه | فۆتۆ: Azhe Omar
SNN
ئهمڕۆ 18ى حوزهیران، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی هەڵەبجەی کرد و لە سەردانەکەیدا بە مەبەستی پشتگیریکردن لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، کۆمەڵگەی خۆراکی راسانی بەسەر کردەوە.
کۆمەڵگەی خۆراکی راسان پڕۆژەیەکی گەورەی پیشەسازی خۆراکە لە هەڵەبجە و یەکێک لە پڕۆژەکانی ناو کۆمەڵگەکە کردنەوەی کارگەیەکی گەورەی شیرەمەنییە لەماوەی یەک ساڵدا کە گەورەترین کارگەیە لەسەر ئاستی ناوچەکەدا.
جێگری سەرۆکوەزیران لە سەردانەکەیدا پشتگیری تەواوی خۆی بۆ وەبەرهێنەرانی هەڵەبجە و کۆمەڵگەی خۆراکی راسان دەربڕی و ئامادەیی خۆشی دەربڕی کە هەموو جۆرە کارئاسانییەک بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی شارەکە بکات.
قوباد تاڵەبانی داوای لە وەبەرهێنەران کرد کوالێتی بەرهەمەکانیان پێویستە بە جۆرێک بێت کە نەک هەر بتوانن لە بازاڕەکانی ناوخۆی کوردستاندا رکەبەری بەرهەمە بیانییەکان بکەن، بەڵکو دەبێت پلانی تۆکمە دابنێن تا بتوانن بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق ساغ بکەنەوە، چونکە گەورەترین بازاڕی پیشەسازی خۆراکی کوردستان لە ساڵەکانی داهاتوودا ناوەڕاست و باشوری عێراقە.
کارگەی شیرەمەنی راسان بڕیارە تا ساڵێکی دیکە کارەکانی تەواو بکرێت و هەموو شیری ئاژەڵدارانی ناوچەکە بکڕێتەوە و بەمەش کەرتی ئاژەڵداری لە ناوچەکە گەشەیەکی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت. هەروەها بە تەواوبوونی کارگەکە، نزیکەی 1000 هەلی کاری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆش بۆ دانیشتوانی هەڵەبجە و دەوروبەری دەڕخسێنێت.
هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ کۆمەڵگای خۆراکی راسان، کارگەی رۆنی زەیتونی راسانیشی بەسەر کردەوە کە ئەم کارگەیە لە ساڵی 2018وە دامەزراوە و بەرهەمەکانی بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق و دەرەوەی وڵات هەناردە دەکات. ئەم کارگەیە جگە لەوەی ژمارەیەک بەرچاو هەلی کار رەخساندووە، کاریگەریشی هەبووە لەسەر سەوزتربوونی ژینگەی هەڵەبجە و بەهۆیەوە ژمارەی دار زەیتونەکانی هەڵەبجە بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە کە تەنها لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا 50 هەزار دار زەیتوون روێندراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









