نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان پێش جەژنی قوربان

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی حكومەتی عێراقی بڕی 400 ملیار دیناری بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێم ناردووە، بەڵام هێشتا كورتهێنان لە دابینكردنی پارەی پێویستی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم هەیە كە بڕەكەی 940 ملیار دینارە، بەڵام حكومەتی هەرێم هەموو هەوڵێكی خستووەتە گەر بۆ ئەوەی پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی چەند وەزارەتێكی تا ڕۆژی پێنجشەممە بڵاوكردووەتەوە و لە هەفتەی داهاتووشەوە مووچەی كەسوكاری شەهیدان و وەزارەتی پەروەردە و چەند وەزارەت و دەستیەك دابەشدەكرێت، بۆ دابەشكردنی مووچەی هەفتەی داهاتووش گرفتی نەبوونی پارەی نیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان برتییە لە 940 ملیار دینار، حكومەتی عێراق بڕی 400 ملیار دیناری ڕەوانە كردووە هاوكات داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوریەكانیش نزیكەی 350 ملیار دینارە، ئەوەی دەمێنێتەوە وەك كورتهێنان نزیكەی 200 ملیار دینارە، بۆیە ئەگەر حكومەتی عێراق بڕی 400 ملیاری دیكە بنێرێت ئەوكات هیچ گرفتێكی مووچە نامێنێت.
SNNئەوەشی زانیوە كە حكومەتی هەرێم هەموو هەوڵێكی خستووەتەگەر بۆ ئەوەی حكومەتی عێراق ڕازی بكات بە ناردنی 400 ملیار دیناری دیكە بۆ ئەوەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان پێش جەژن دابەشبكات، ئەگەریش سەركەوتوو نەبوو لە هەوڵەكانی پێدەچێت ئەو كورتهێنانەی دروستبووە داوا لە كۆمپانیا و بانكە ئەهلییەكانی هەرێم بكات بەشێوەی قەرز بڕی 200 ملیار دینار وەربگرێت بۆ ئەوەی كورتهێنان پڕبكاتەوە و مووچە دابەشبكات.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









