
پارێزگاری هەولێر
SNN
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ رێبوار ئیسماعیل، بەرپرسی مەڵبەندی 3ی یەکێتی لە هەولێر، د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، “وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستیی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی داڕشتنی هەندێک رێنمایین بۆ چۆنییەتی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا. بەڵام هیچ ئەگەرێک لە ئارادانییە بۆ ئەوەی قەدەخەی هاتووچۆ جارێکی دیکە درێژبکرێتەوە.”
پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوەش دەدات، کار و کاسبی خەڵک بەلای ئەوانەوە گرنگە و دەیانەوێت باڵانسێک لەنێوان کار و کاسبی خەڵک و ژیان و گوزارانی خەڵک لەگەڵ هەندێک رێنمایی و رێکار بۆ خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستبکەن و دەشڵێت ” ئێستا بەرپرسیارییەتی گەورە لەسەر شانی خەڵک خۆیەتی و بەداخەوە ڤایرۆسەکە جارێکی دیکە سەرهەڵدەداتەوە و ژمارەی تووشبووانیش رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندان. لەبەرئەوەی ئێستا بازاڕ کراوەتەوە و مزگەوت و شوێنە ئایینییەکانی دیکە هەن و هاتووچۆ و سەردانیکردن هەیە.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 507 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە 403 چاکبوونەتەوە و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە، رۆژی شەممە 23ئایار، وەزارەتی ناوخۆ بۆ خۆپارێزی و رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆی بۆ ماوەی 72 کاژێر و لە رۆژانی جەژندا لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. تاوەکو ئێستاش هیچ بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی قەدەخەی هاتووچۆ نییە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









