“ئەمريکا سيستمی بەرگری ئاسمانی دەدات بە پێشمەرگە”

0
334

SNN

ميدڵ ئيست ئای بەڕيتانی بڵاويکردەوە:پەرلەمانتارانی ئەمریكا لەوە دەڕوانن سیستمی بەرگری ئاسمانی بدەن بە جەنگاوەرانی كورد لە باكوری عێراق, دوای ئەوەی ناوچەیەكەیان لەلایەن ئێران و توركیاوە, رووبەڕوی زنجیرەیەك هێرشی موشەكی و فڕۆكەی بێفرۆكەوان بووەوە.

پێگەکە رايگەياندووە: رۆژی چوارشەممە, ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمريکا هەموارەكەی پەسەندكرد, كە لەلایەن كۆنگرێسمانی كۆماری (دۆن بیكۆن)ەوە پێشكەشەكراو, پشتیوانی لە گواستنەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانی دەكات بۆ هێزەكانی پێشمەرگە.

بیكۆن بە (میدل ئیست ئای) راگەیاندووە: رێوشوێنەكان, لەلایەن هەردوو پارتی (كۆماری و دیموكراتی) پشتیوانییەكی بەهێزی لێكراوەو داوا لەئیدارەی ئەمریكا دەكات بۆ ئامادەكردن و جێبەجێكردنی كاری راهێنان و پێدانی سیستمی بەرگری ئاسمانی بەهێزەكانی پێشمەرگەو هێزە چەكدارەكانی عێراق, بۆ بەرگریكردن لەهێرشە موشەكییەكان.

جۆناسان لۆرد, سەرۆكی پرۆگرامی ئاسایشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەسەنتەری ئاسایشی ئەمریكا بە پێگەکەی راگەیاندووە: وەزارەتی بەرگری ئەمریكا مانگانە (20)ملیۆن دۆلار بەشێوەی مووچە دەدات بە هێزی پێشمەرگە.

داواكاریەكی زۆر لەسەر سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەمریكا هەیە, ئۆكرانیاو وڵاتانی كەنداو و حكومەتی هەرێمی كوردستان, هەموو وڵاتانی ناوچەكە كە موشەكەكانی ئێران بووەتە هەڕەشە لەسەریان و چاویان لە بەهێزكردنی توانای بەرگری ئاسمانییە.

سوپای پاسداری ئێران لەكۆتایی ساڵی(2022) ئۆپۆزسیۆنی كوردی ئێرانی كردە ئامانج, لەكاتێكدا تاران سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ناڕەزاییە جەماوەرییە بوو, كە لەدوای گیان لەدەستدانی كچێكی كورد, لە ناوەندێكی پۆلیس سەریهەڵدا.

جەنگی ئۆكرانیا بايەخی واشنتۆنی بۆخۆی بردووە, بەڵام خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هێشتا پێگەیەكی دیاری هەیە لە پڕۆژەی (NDAA)كە هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیران دایان ڕشتووەو, یاسایەكی ساڵانەیە بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) دیاریدەكات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this