به‌بيابانبوون هه‌ڕه‌شه له سەدا 75ی خاكى عێراق ده‌كات

AL-CHIBAYISH, MARSHES OF SOUTHERN IRAQ, IRAQ - 2018/11/01: Buffalo seen feeding on dry reed beds of the Central Marshes of Southern Iraq. Climate change, dam building in Turkey and internal water mismanagement are the main causes of a severe drought in the southern wetlands of Iraq. (Photo by John Wreford/SOPA Images/LightRocket via Getty Images)
SNN-
به‌رپرسى رێكخراوى ئاوى كوردستان رایگەیاند كه عێراق له‌و ناوچانه‌يه كه ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسى راسته‌قینه‌ى كه‌مئاوى بووته‌وه و رۆژ به رۆژ به‌هۆى گۆڕانی ئاو و هەوا خاكه‌كه‌ى ده‌گۆڕێت بۆ خاكێكی وشك و بێ به‌رهه‌م و كشتوكاڵ كردن و كۆكردنه‌وه‌ی خۆراك و خۆراكی ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌سته‌م ده‌بێت و به‌بيانبوون هه‌ڕه‌شه له سەدا 75ی خاكه‌كه‌ى ده‌كات.
عه‌بدوڵڵا قادر عه‌لى، به‌رپرسى رێكخراوى ئاوى كوردستان بە ئاژانسی ئانادۆڵۆی راگەیاندووە:”به‌هۆی وشكه‌ساڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كانى ديجله و فورات، عیراق نزیکەی لەسەد ٧٥ی ئەهوارەکانی لەدەستداوە و هه‌زاران خێزان له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌هۆی نه‌مانی سه‌رچاوه‌کانی وەک ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵیان به‌جێهێشتووه و به‌ره‌و ده‌وروبه‌ری شاره‌كان كۆچيان كردووه و له ١٥ ساڵى داهاتوودا رێژه‌ى كۆچكردن ئێ‌كجار زۆرتر ده‌بێت”.
دیارده‌ى “به‌بیابانبوون” گۆڕانكارییه‌كه به سه‌ر زه‌ویدا دێت، زه‌وییه‌كه بە كه‌ڵكى ژیانى مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و رووه‌ك نایه‌ت. ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه ئه‌م دیارده‌یه له عێراق ده‌ركه‌وتووه، وشكه‌ساڵى و کەمی باران و گۆڕ‌انى ئاو و هه‌وا وایانكردووه، ئه‌و دیارده‌یه خێراتر ته‌شه‌نه بكات.
به‌رپرسى رێكخراوى ئاوى كوردستان وتیىشی: “ساڵانه ته‌نها له هه‌رێمى كوردستان، 30 ملیار مه‌تر سێجا ئاو به فیڕۆ ده‌چێت و هيچ سوودێكى لێ وه‌رناگيرێت، ئه‌و رووبارانه‌ى كه لقى ديجله‌ن وه‌كو زێى بچووك و زێى گه‌وره و سيروان، ئێمه هيچ سوودێك له ئاوه‌كه‌ى نابينين، بۆيه ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى خێرا بۆ دروستكردنی به‌نداوی گه‌وره و ستراتیژی بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاوی زێ و رووباره‌كان نه‌نێت، له‌وانه‌یه له ئه‌گه‌رى هه‌ر وشكه‌ساڵییه‌كدا ئاسایشی ئاوی هه‌رێمى كوردستان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، به‌م دواييه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ستى به‌و مه‌ترسيه كردووه و به‌مه‌به‌ستى گلدانه‌وه‌ى ئاوى زیاتر بڕيارى داوه چه‌ندين به‌نداوێک له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان دروست بكات كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى باشه و رۆڵى له پاراستنى سامانى ئاو و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى ئاوى ژێرزه‌وى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى وشکه‌ساڵى ده‌بێت؛ هه‌روه‌ها ئه‌م به‌نداوانه ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌کى گرنگى دابینکردنى ئاوى پاک بۆ شار و شارۆچكه‌كان”.
له كۆبوونه‌وه‌ی ژمارە 92ی خولی چل و نۆیه‌مینی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 1994، بڕیاردرا به دیاریكردنی رۆژی 17ی حوزه‌یران وه‌ك رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به بیابان بوون و وشكه‌ساڵی، هه‌موو ساڵێك یادی ئه‌مڕۆژه ده‌كرێته‌وه، ناوه‌نده‌كان هه‌ڵده‌ستن به بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری تایبه‌ت به دیارده‌ی به بیابانبوون و وشكه‌ساڵی.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









